رووداو دیجیتاڵ
توێژینەوەیەکی باڵکێش کراوە کە دەریدەخات ئەوانەی خاوەنی باکگراوندی کۆچبەرین، کەمتر ئەرکن لەسەر خەزێنەی دەوڵەتانی ئەورووپا وەک ئەوانەی خەڵکی رەسەنی ئەو کیشوەرەن.
تیمێك لە زانکۆی (لایدن)ی هۆڵەندی بۆ ماوەی 11 ساڵ لەو خەرجییانەیان کۆڵیوەتەوە کە لە 15 وڵاتی ئەورووپی بەهۆی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەکەونە سەر خەزێنەی دەوڵەت؛ بۆ نموونە، بۆ خەرجیی نەخۆشی و خزمەتکردنی بەساڵاچووان و وەرگرتنی یارمەتیی دارایی بۆ بێکاری یان نەخۆشی.
ئەو توێژینەوەیە دەریخستووە، ئەوانەی باکگراوندی کۆچبەرییان نییە، زۆرتر بەرەو پیری دەچن و کەمتر کار دەکەن؛ بەمەش هەم کەمتر باج دەدەنە دەوڵەت و پارە دێننە نێو خەزێنە، هەمیش زۆرتر پێویستیان بە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانە.
داتاکان بۆیە گرنگن، چونکە بەپێی راپرسییەکان، لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەورووپادا، کە هەفتەی داهاتوو دەکرێن، ئەو پارتانەی دژی کۆچبەرانن زۆر بەهێز دەبن و کورسیی زۆر دەبەنەوە. ئەو پارتانە دەڵێن، کۆچبەران بارێکی گەورەن بەسەر خەزێنەی دەوڵەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ