گالەری

30-09-2023
27 Photos
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج
رووداو - چین 
 
لە زانکۆی چینگهوا کە بە هارڤاردەکەی چین ناسراوە، 75٪ـی خوێندکارانی ئەو زانکۆیە بە بایسکل هاتووچۆ دەکەن، لە کامپەسێکدا کە رووبەرەکەی 395 هێکتارە.
 
زانکۆی چینگهوا گەورەترین زانکۆی چینە و لە پلەی 12ـیەمین دێت لەسەر ئاستی جیهان، نزیکەی 40 هەزار بایسکلی تێدایە، کە خوێندکاران بۆ مەبەستی هاتووچۆ لەنێو کامپەسەکەدا بەکاریان دەهێنن.
 
کەمپی زانکۆی چینگوا لە باکووری رۆژئاوای پەکینە لە چین، لە شوێنی باخچە ئیمپراتۆرییەکانی پێشووی شانشینی چینگ هەڵکەوتووە و، بە کۆمەڵێک شوێنی مێژوویی دەورەدراوە.
 
زانکۆی چینگهوا لە ساڵی 1911 لەژێر ناوی کۆلێژی ئیمریاڵی چینگهوا دامەزراوە. زانکۆکە بایەخێکی زۆری بە پەیوەندیی نێوان کولتوورەکانی چینی و رۆژئاوایی، زانست و زانستە مرۆییەکانی کۆن و مۆدێرن داوە.
 
‎لەگەڵ کرانەوەی چین لە ساڵی 1978ـەوە بەڕووی جیهان، زانکۆی چینگهوا بە خێراییەکی زۆر و لەناکاو گەشەی کرد و بووەتە زانکۆیەکی توێژینەوەی گشتگیر، ئێستا زانکۆکە 21 قوتابخانە و 59 بەشی هەیە، کە فاکەڵتییەکانی زانستی، ئەندازیاری، زانستە مرۆییەکان، یاسا، پزیشکی، مێژوو، فەلسەفە، ئابووری، بەڕێوەبردن، پەروەردە و هونەریی تێدایە.