چین بۆ ئەمریکا: بەسیاسیکردنی پرسە ئابوورییەکان، کارەسات بۆ ئابووریی جیهان دروست دەکات

29-08-2023
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی چین هۆشداری دەداتە بەرپرسانی ئەمریکا لەوەی هەر هەنگاوێک لە بەسیاسیکردنی پرسە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات، کارەسات بۆ ئابووریی جیهان دروست دەکات.
 
گوتەکانی سەرۆکوەزیرانی چین لە کاتێكدایە، جینا رایمۆند، وەزیری بازرگانیی ئەمریکا بە سەردانێکی چوار رۆژە و بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، لە پەکینە.
 
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ وەزیری بازرگانیی ئەمریکا، لی کیانگ، سەرۆکوەزیرانی چین باسی لە رێکارەکانی ئەمریکا دژی کەرتی بازرگانیی چین کرد کە ئەمریکا پێیوایە پێویستن بۆ پاراستنی ئاسایشی نێوخۆیی.
 
سەرۆکوەزیرانی چین گوتی، "بەسیاسیکردنی پرسە ئابووری و بازرگانییەکان و زێدەڕۆیی لە چەمکی ئاسایشدا، کاریگەرییەکی جیدی لەسەر پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و متمانە لەنێوان ئەمریکا و چین دەبێت."
 
سەرۆکوەزیرانی چین دەشڵێت، ئەو بابەتە زیان بە بەرژەوەندییەکانی وەبەرهێنەران و خەڵکی هەردوو وڵاتیش دەگەیێنێت و کاریگەرییەکی کارەساتبار لەسەر ئابووریی جیهان دەبێت."
 
لە بەرامبەر گوتەکانی لی کیانگ، وەزیری بازرگانیی ئەمریکا جەخت لە پەیوەندیی کراوە و راشکاوی نێوان دوو گەورەترین ئابووریی جیهان دەکاتەوە.
 
رایمۆند دەڵێت، "دەبێت ئەو کارانە بکەین کە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی پێویستن و جێگەی نیگەرانیی هەموو لایەکن، وەکو گۆڕانی کەشوهەوا."
رایمۆند دەشڵێت، "جیهان چاوەڕوانیی ئەوەمان لێدەکات بەیەکەوە هەنگاو بنێین و ئەو کێشانە چارەسەر بکەین."
 
ئەو وەزیرەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵوێستی ئەمریکا ئەوە نییە کە پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ چین بپچڕێنێت و مەبەستیانە "پارێزگاری لە قەبارەی بازرگانیی ئێستای نێوانیان بکەن کە 700 ملیار دۆلارە."
 
حکومەتی ئەمریکا بەردەوام بە پاساوی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، بەربەست بۆ کاری کۆمپانیا چینییەکان دروست دەکات و چینیش بە نادادوەرانە و سیاسەتێکی دژی جیهانیبوون پێناسەی ئەو هەنگاوە دەکات.
 
لەم مانگەدا بایدن فەرمانێکی جێبەجێکاری دەرکرد بە ئامانجی سنووردارکردنی هەندێک وەبەرهێنانی ئەمریکا لە بوارە هەستیارەکانی تەکنەلۆژیای بەرز لە چین؛ هەنگاوێک کە پەکین بە "دژە جیهانگیری" ناوی برد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمبوڵانسێک لە شوێنی رووداوەکە. وێنە: AFP

کەسێکی بە رەچەڵەک سعودی پەیوەندیدار بە رووداوەکەی ئەڵمانیاوە دەستگیرکراوە

بەرپرسانی ئەڵمانیا دەڵێن، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی رووداوەکەی مارگدێبورک لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کوژراون گەیشتە 2 کەس و 68 کەسی دیکەش بریندار بوون. پۆلیس تۆمەتبارێکی 50 ساڵی بە رەچەڵەک سعودی دەستگیرکردووە.