جیهان
مووشەکێکی کیشوەربڕی بالیستیی رووسیا لە گۆڕەپانی سوور کە توانای هەڵگرتنی ئەتۆمی هەیە. وێنە: AFP
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی بێلاڕووس گەیشتنی بەشی زۆری چەکە ئەتۆمییەکانی رووسیا بۆ وڵاتەکەی رادەگەیێنێت.
شەوی 27-6-2023، ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ رایگەیاند، "بەشی زۆری چەکە ئەتۆمییەکانی رووسیا گەیشتوونەتە بێلاڕووس، ژمارەیان ناڵێم، بەڵام بەشی زۆریان لە خاکی ئێمەدان".
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاندبوو کە ژمارەیەک چەکی "ئەتۆمی تاکتیکی" لە خاکی بێلاڕووس بڵاودەکاتەوە بە مەرجێك دوگمەی تەقاندنیان لە مۆسکۆ بێت.
چەکی ئەتۆمی تاکتیکی بریتییە لەو چەکانەی کە بڕێکی کەمتر لە پێکهاتەی یۆرانیۆمیان تێدایە (نزیکەی 20 کیلۆگرام)، توانستی وێرانکردنی سنووردارە.
سەرۆکی بێلاڕووس دەڵێت،" من وەک خودی سەرۆکی وڵات لە پلەی یەکەمدا ئەرکی ئاسایش و سەلامەتیی چەکە ئەتۆمییەکان بە تەواوەتی هەڵدەگرم، لە پلەی دوەومدا ئەفسەرانی وڵاتمان لەگەڵ هاوتا رووسەکان ئەو ئەرکە هەڵدەگرن، وڵاتی ئێمە هێندە ئەفسەری بەهێزی تێدایە، بەڵام پاراستنی چەکە ئەتۆمییەکان ئەرکی رووسەکان دەبێت، چونکە سەربازەکانمان ئەو شارەزاییەیان لەو بوارەدا نییە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ