نەتەوە یەکگرتووەکان: پار 2.3 ملیار تۆن زبڵ و خاشاک فڕێدراوە

28-02-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن زبڵ
A+ A-
رووداو دییتاڵ

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لەبارەی بڵاوبوونەوەی زبڵ و خاشاک لە جیهاندا دەدات و رایدەگەیێنێت، ساڵی رابردوو 2.3 ملیار تۆن زبڵ و خاشاک لە جیهاندا فڕێدراوە. 
 
رۆژی چوارشەممە 28ـی شوباتی 2024، پڕۆگرامی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNEP) لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاند، کە "ژینگەی جیهان زیاتر بەرەو پیسبوون دەڕوات، ئەوەش بەشێکی زۆری پەیوەندی بە بڵاوبوونەوە و فڕێدانی زبڵ و خاشاکەوە هەیە."
 
زۆی لێنکیوژ، توێژەر لە پڕۆگرامی ژینگەی جیهان دەڵێت "ئەندامانی ئامادەکاری راپۆرتەکە ئەوە دەردەخەن؛ جیهان دەبێت دەستبەجێ کار لەسەر ئەوە بکات بەرهەمهێنانی زبڵ و خاشاک بکاتە سفر، شێوازی بەڕێوەبردنی زبڵ و خاشاک باشتر بکات و بەرهەمهێنانی گازە زیانبەخشەکان کەمبکاتەوە، کە کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت."
 
بەگوێرەی ئەو ئامارەی پڕۆگرامەکە بڵاویکردووەتەوە، ساڵی رابردوو 2.3 ملیار تۆن زبڵ و خاشاک لە جیهاندا فڕێدراون و هۆشداریش دەدات، "ئەگەر رێکاری پێویست نەگیرێتەبەر، تاوەکو ساڵی 2050 ساڵانە فڕێدانی زبڵ و خاشاک دەگاتە 3.8 ملیار تۆن."
 
راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوەش دەکات، لە ساڵی 2020 تێچووی فڕیدانی زبڵ و خاشاک لە جیهاندا 361 ملیار دۆلار بووە و، ئەگەر بەوشێوەیە بەردەوام بێت، تاوەکو ساڵی 2050 تێچووی ساڵانەی فڕیدانی زبڵ و خاشاک لە جیهاندا دەگاتە نزیکەی 640 ملیار دۆلار. 
 
نەتەوە یەکگرتووەکان چارەسەری کەمکردنەوەی زبڵ و خاشاکی خستووەتەڕوو و دەشڵێت "دەبێت سەرەتا کار لەسەر کەمکردنەوەی زبڵ و خاشاک بکرێت و رێگەکانی فڕیدانی زبڵ و خاشاک باشتر بکرێن."
 
فڕیدانی زبڵ و خاشاک لە جیهاندا کاریگەری لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دروستکرووە. بەگوێرەی رێکخراوی IEMA کە کار لەسەر دۆخی ژینگە دەکات لە جیهاندا، ساڵانە 400 هەزار تاوەکو یەک ملیۆن کەس لە جیهاندا بەهۆی فڕێدانی زبڵ و خاشاک لە نزیک ماڵەکانییانەوە گیان لەدەست دەدەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لە واشنتن دی سی، پێشوازیی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کرد

ترەمپ دوای ئەوەی لە کۆشکی سپی لەلایەن بایدنەوە پێشوازیی لێ کرا: ئەمڕۆ سیاسەت جیهانێکی جوانە

دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، دۆناڵد ترەمپ لەلایەن جۆ بایدنەوە لە کۆشکی سپی پێشوازیی لێکرا. بایدن بە ترەمپی گوت لە دەستاودەستکردنی دەسەڵاتدا هاوکاریی تەواوی دەکرێت. ترەمپیش گوتی: "ئەمڕۆ سیاسەت جیهانێکی جوانە."