Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی بەریتانیا.

بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی بەریتانیا.

جیهان27-12-2024

تەنیا لە کریسمسدا 450 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕيونەتەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

بەشدار موزەفەر

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-12-2024

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد شەرع و ترەمپ بە تەلەفۆن باسی هەڵگرتنی سزاکان و ئاوەدانکردنەوەی سووریایان کرد
جیهان01-06-2026

ئەحمەد شەرع و ترەمپ بە تەلەفۆن باسی هەڵگرتنی سزاکان و ئاوەدانکردنەوەی سووریایان کرد

لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی پاریس سانجێرماندا 780 کەس دەستگیرکران و گەنجێک مرد
جیهان31-05-2026

لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی پاریس سانجێرماندا 780 کەس دەستگیرکران و گەنجێک مرد

داهاتووی ئاو؛ وڵاتە زیرەکەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو دڵۆپێکدا دەکەن
جیهان31-05-2026

داهاتووی ئاو؛ وڵاتە زیرەکەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو دڵۆپێکدا دەکەن

 
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایدەگەیێنێت، تەنیا لە رۆژی کریسمسدا زیاتر لە 450 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیونەتەوە و خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا.
 
رۆژی پێنجشەممە، 26ـی کانوونی یەکەمی 2024، گوتەبێژێک بەناوی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، رۆژی چوارشەممە کە هاوکات بوو لەگەڵ رۆژی کریسمس، 451 کۆچبەر بە 11 بەلەمی بچووک لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیونەتەوە. 
 
پەڕینەوەی ئەو کۆچبەرانە لەکاتێکدایە، زیاتر لە دوو هەفتە بوو هیچ کۆچبەرێک لە نۆکەندەکە نەپەڕیبووەوە بەریتانیا. 
 
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت: "ئێمە هەموومان دەمانەوێت کۆتایی بەو گەشتە مەترسیدارەی پەڕینەوەی کۆچبەران بە بەلەمی بچووک بکەین، کە هەڕەشە لە ژیانی کۆچبەران دەکات و ئاسایشی سنوورمان تێکدەدات."
 
لە سەرەتای ئەم ساڵەوە، زیاتر کە 35 هەزار کۆچبەر لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا، بەراورد بە ساڵی رابردوو، ژمارەکە 20٪ زیادیکردووە. 
 
دوایین جار کە کۆچبەران لە نۆکەندەکەوە پەڕینەوە بەریتانیا رۆژی 14ـی ئەم مانگە بوو، لەو رۆژەدا 160 کۆچبەر بە سێ بەلەم گەیشتنە بەریتانیا. 
 
حکومەتەکانی فەرەنسا و بەریتانیا چەندین ساڵە دەیانەوێت رێگەچارەیەک بۆ چوونی کۆچبەران لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا بدۆزنەوە، بەڵام تائێستا سەرکەوتوو نەبوون.
 
لە ئابی ئەم ساڵ، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، کاتێک لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە، بەڵێنی پتەوکردنی هاوئاهەنگییەکانی هەردوو وڵاتی دا بۆ راگرتنی "چوونی بەلێشاوی کۆچبەران بۆ بەریتانیا."