بایدن بە هەڵە دەڵێت 'کۆتاییمان بە شێرپەنجە هێنا' و کۆشکی سپی هەوڵی پەردەپۆشکردنی دەدات

27-07-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
نیشانەکردن جۆ بایدن شێرپەنجە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارێکیدا لە کۆشکی سپی بە هەڵە دەڵێت، "کۆتاییمان بە شێرپەنجە هێنا." قسەکەی سەرۆکی ئەمریکا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت دوای ئەوەی کۆشکی سپی لە کاتی نووسینەوەی گوتەکانی بایدندا، هەڵەکەی سەرۆکی ئەمریکای پەردەپۆشکردووە و بە "دەتوانین کۆتایی بە شێرپەنجە بهێنین." بڵاویکردووەتەوە.
 
جۆ بایدن رۆژی سێشەممە 25-7-2023، لەبارەی کۆتاییهێنان بە نەخۆشییە دەروونییەکان گوتارێکی لە کۆشکی سپی لە واشنتن پێشکێشکرد. باسی لەوە کرد، هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدایە خزمەتگوزاریی پێویست پێشکێشی خەڵک بکات تاوەکو لەو کێشانە رزگاریان بێت.
 
بایدن گوتارەکەی ئەوەندەی دیکە "ناڕوون" کرد کاتێک گوتی، خەڵکی ئەمریکا پێیانوایە دوو چارەسەری جیاواز بۆ دەستێکی شکاو و نەخۆشیی دەروونی هەیە، بەڵام لەلای ئەو "هەمان شتە".
 
سەرۆکی ئەمریکا گوتی "هاوڕێیان، دەزانن، من نازانم جیاوازی چییە لەنێوان تێکچوونی دەروونی و شکانی دەستێک، جیاوازییەکە تەنیا تەندروستییە، ئەگینا هیچ جیاوازییەکی دیکە نییە." ئاماژەشی بەوەکرد، پێویستە هەموو هەوڵێک بۆ پڕکردنەوەی پێویستیی ئەو کەسانە بدرێت، کە نەخۆشی دەروونیان هەیە.
 
دواتر بایدن چەند جارێک باسی لەوەکرد، هانی توێژینەوەی زیاتری لەباری چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە داوە. دەڵێت، لێیان پرسیوە "ئەگەر بتتوانیایە یەک شت بکەیت لە ژیانتدا، جۆ، چیت دەکرد؟" وەڵامەکەی ئەمە بووە، "شێرپەنجەم چارەسەر دەکرد."
 
بایدن پاشان گوتی "سەیریان کردووم و پێیانگوتووم، بۆ شێرپەنجە؟" و "وەڵامم داوەتەوە، چونکە کەس پێیوانییە بتوانین، بەڵام ئێمە دەتوانین، ئێمە کۆتاییمان بە شێرپەنجە هێنا، چونکە دەیزانین."
 
بەڵام کۆشکی سپی قسەکانی جۆ بایدنیان وا نووسیوەتەوە کە بایدن گوتبێتی، "ئێمە دەتوانین شێرپەنجە کۆتایی پێبهێنین، چونکە دەیزانین."
 
ئەمە جاری یەکەم نییە جۆ بایدن رەفتار و گوفتاری سەیروسەمەرە بکات، یان بیڵێت، تاوەکو ئێستاش چەند جارێک کۆشکی سپی هەوڵی پەردەپۆشکردنی هەڵەکانی بۆ جۆ بایدن، تەمەن 80 ساڵ، پیرترین سەرۆکی ئەمریکا لە مێژوودا، داوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.