گالەری

53 خولەک له‌مه‌وپێش
14 Photos
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
رووداو دیجیتاڵ 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی ئۆڵۆمپیادی 2024 لە پاریس، چەندین دیداری لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک، شا و سەرکردەی وڵاتانی جیهان هەبوون.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا رایگەیاند، "خۆشحاڵم کە لە رێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵمپیادی پاریس، چاوم بە سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن و بریجیت ماکرۆن، خانمی یەکەم[ی فەرەنسا] کەوت."
 
هەر لەو بۆنەیەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کیەر، ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا و شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی، ئەمیری قەتەر و چەندین سەرۆک و سەرکردەی دیکەی جیهان دیداری هەبوون.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ زیاتر لە 85 سەرکردەی دیکەی جیهان بەشدارییان لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی ئۆڵۆمپیادی پاریس کرد.