گەڕان بە شوێنە دیارەکانی شاری ڤێنیسی ئیتاڵیا دەبێت بە پارە؛ هەرکەس سەرپێچی بکات سزا دەدرێت

26-04-2024
نیاز مستەفا
ناڕەزایی چالاکڤانانی شارەکە دژی بڕیارەکە
ناڕەزایی چالاکڤانانی شارەکە دژی بڕیارەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چیدیکە چوونە شاری ڤێنیس لە چەند رۆژێکی دیاریکراودا بەخۆڕایی نییە و لەپێش هەر شوێنێکی دیاری شارەکە بلیتبڕێک هەیە. پێویستە بەر لە دەستکردن بە گەڕان بە شارەکەدا، سکانی کۆدی بلیتەکەت بکەیت کە نرخەکەی پێنج دۆلار و 30 سەنتە، ئەگەرنا رێگەت پێنادرێت.
 
ئەمە بڕیاری نوێی شارەوانیی شاری ڤێنیس-ی ئیتاڵیایە. سیمۆن ڤینتورینی، بەرپرسی گەشتیاریی ڤێنیس دەڵێت، "ئامانجەکە دۆزینەوەی هاوسەنگییەکە لەنێوان گەشتیاران و دانیشتووانی شارەکە. ئەمە مانای چییە؟ ئەمە مانای ئەوەیە کە پێویستە کار بکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی گەشتیاران لە رۆژانێکی دیاریکراودا. لە چەند رۆژێکی دیاریکراودا ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی شارەکە دەکەن و ئەمەش گوشار بۆ سەر شارەکە دروست دەکات."
 
دەست بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە کراوە و تاوەکو مانگی تەممووز کاری پێدەکرێت. ئامانج کەمکردنەوەی ژمارەی گەشتیارانە، بەتایبەت لە رۆژانی پشوودا.
 
ئەرسەر مانکۆ، گەشتیاری فەرەنسی دەڵێت، "بەهۆی ئەوەی ڤێنیس زۆر بچووکە، بەڵێ ئەمە بڕیارێکی باشە سنوور بۆ ژمارەی گەشتیاران دابندرێت بۆ ئەوەی دووربن لە ژمارەیەکی زۆر خەڵک، کە شارەکە ناتوانێت لەخۆی بگرێت."
 
بڕیارەکە کەسانی خوار 18 ساڵ ناگرێتەوە. هەر کەسێکیش بەبێ بلیت بگیرێت، 54 بۆ 322 دۆلاری ئەمریکی سزادەدرێت. چالاکڤانانی شارەکە لە بڕیارەکە ناڕازین.
 
مارینا رۆدینۆ، چالاکڤانی ئیتاڵی دەڵێت، "بەشێکین لە یەکێتیی ئەوروپا و دەستووری ئیتاڵیا بە هەمان شێوەی رێککەوتنی شینگن، کە رێگەی بە هاتووچۆی بە خۆڕایی بە هەموو یەکێتییەکە داوە، رێگە بە هاتووچۆی ئازاد دەدات. ئەمە روون نییە بۆچی ڤێنیس دەبێت جیاواز بێت."
 
ساڵانە 20 ملیۆن گەشتیار سەردانی شاری ڤێنیس دەکەن. زۆرترین ژمارەیان لە هاویندایە، کە بۆ هەر رۆژێک دەگاتە 100 هەزار گەشتیار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی ئەڵمانیا گوڵ لە شوێنی رووداوەکە دادەنێن. وێنە: Ronny Hamann- AFP

پۆلیسی ئەڵمانیا: هێرشکارەکەی بازاڕی کریسمس لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی سعودی ناڕازیبووە

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی کریسمس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 5 کەسی کوشت و زیاتر لە 200ـی دیکەی بریندارکرد، لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی سعودیە ناڕازیبووە.