گالەری

25-10-2023
15 Photos
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج

رووداو-پەکین

چین خاونی 40 هەزار کیلۆمەتر رێگەی ئاسنینی خێرایە کە نیوەی هێڵی شەمەندەفەری خێرای جیهانە. 80٪ـی شارەکانی چین بە هێڵی شەمەندەفەری خێرا بەستراونەتەوە. شەمەندەفەری خێرای فۆکسینگ لە ساڵی 2017 کەوتەکار کە خێراییەکەی تاوەکو 350 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت.
 
دووریی نێوان شەنگهای بۆ پەکینی پایتەختی چین، هەزار و 100 کیلۆمەترە، بە ئۆتۆمبێل پێویستت بە زیاتر لە 12 کاژێرە بۆ بڕینی ئەو رێگەیە، بەڵام بە شەمەندەفەر، تەنیا بە 4 کاژێر و 20 خولەک دەگەیت.
 
لە ساڵی 2022 زیاتر لە 2 ملیار گەشت بە شەمەندەفەری خێرا لە چین کراون.
 
چین خاونی جۆرێکی دیکەی شەمەندەفەری خێرایە بە ناوی ماگلێڤ (magnet levitation) لەنێوان شەنگهای بۆ هانگژۆ کە خێراییەکەی لە کاژێرێکدا دەگاتە 460 کیلۆمەتر.