رووداو دیجیتاڵ
چینییەکان جیاواز یادی جەژنی کریسمس بەڕێوەدەبەن، لەو وڵاتە ئێوارەخوانی کریسمس باو نییە، بەڵکو گەنجەکان لە دەرەوە کۆدەبنەوە.
ژمارەی کریستیانەکان لە چین 44 ملیۆن کەسن، 90٪ـیان پرۆستانتن. 6000 هەزار و 440 کەنیسە و پەرستگای تایبەت بە کریستیانەکانی لێیە.
ئەوەی لە چین بووەتە هێمای جەژنی کریسمس، بەخشینی دیارییە لەنێوان یەکدیدا بە تایبەت سێو، چونکە دەربڕینەکەی نزیکە لە کریسمس.
چین یەکێکە لە خێراترین وڵات لە جیهان کە ژمارەی مەسیحی تێیدا لە زیادبوونە، هەرچەندە وڵاتێکی نا مەزهەبی و نا ئایینییە، 90٪ـی کۆی دانیشتووانی چین بێ باوەڕن.
وەکو زۆرینەی چالاکییەکانی دیکە، لەم جەژنەش تەکنەلۆژیا رۆڵی بەرچاوی هەیە لە جەژنی کریسمس لەنێو چینییەکاندا.