گالەری

24-10-2023
38 Photos
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج

رووداو دیجیتاڵ

شاری شەنگهای، کە بە شاری زیندووی چین ناودەبرێت، شارێکی سەرنجڕاکێشە و چەندین دیمەنی باڵکێشی تێدایە، ئەمەش وایکردووە گەشتیارێکی زۆر رووی تێبکەن.
 
لە شەنگهای تێکەڵەیەکی سەرنجڕاکێشی رابردوو لەگەڵ داهاتوودا لە نەریت و داهێناندا یەکدەگرێتەوە. شارێکی پڕ وزەی بێ سنوورە، هەستێکی سەرنجڕاکێش دەبەخشێت کە ناتەوێت لەدەستی بدەی و بەجێی بهێڵی. زۆرینەی ئەوانەی گەشت بۆ چین دەکەن، بەبێ بینینی دیمەنە جوانەکانی شەنگهای ناگەڕێنەوە.
 
جوانیی بۆند The Bund؛ لە کەنار رووباری هوانگپو هەڵکەوتووە کە تەلارسازیی ئەوروپی بەشێوەیەکی جوان لەگەڵ دیزاینی مۆدێرن تێهەڵکێشکراوە. دیمەنەکانی ئەودیوی رووباری هوانگپو سەرسامکەر و دانسقەن وەکو لە وێنەکان دیارن، بە تایبەت لە شەودا کاتێک ئاسمانی شارەکە رووناک دەکەنەوە.
 
ژمارەی دانیشتووانی شەنگهای نزیکەی 30 ملیۆن کەسە.