ژاپۆن گەورەترین رۆبۆتی مێژوو نمایشدەکات

24-09-2020
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق
وێنەی رۆبۆتەکە لەکاتی نمایشکردنیدا  وێنە: GETTY IMAGES
وێنەی رۆبۆتەکە لەکاتی نمایشکردنیدا وێنە: GETTY IMAGES
نیشانەکردن ژاپۆن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەرزییەکەی 18 مەتر و کێشی 25 تۆنە، چەندین ساڵە بە سەختی کاری لەسەر دەکرێت، دواجار سەلماندی کە دەتوانێت بجووڵێتەوە و بڕوات و چۆکیش دابدات.
 
ژاپۆن ناوێکە گرێدراوە لەگەڵ تەکنەلۆژیا، ئێستا بە نمایشکردنی گەندام  Gundam robot ، گەورەترین و پێشکەوتووترین رۆبۆتی مێژووش بەناوی خۆیەوە تۆماردەکات.
 
رۆبۆتەکە لەسەر شێوەی کارەکتەرێکی بەناوبانگی ئەنیمەیشنە بەناوی 'mobile suit Gundam'  کە لە ساڵانی حەفتاکان پەخشدەکرا. لە تایبەتمەندییەکانی رۆبۆتەکە ئەوەیە کە دەتوانێت جووڵە بکات و بڕوات تەنانەت چۆک دابنێت.
 
لە ساڵی 2014وە ئەندازیاران کاری لەسەر دەکەن و بەوردی چاودێریی هەموو پارچە جووڵاوەکانی دەکەن کە لە زیاتر لە 200 پارچە پێکدێت، بۆ ئەوەی دڵنیابن هەموویان بەبێ کێشە و بە تەواوی دەتوانن جووڵە بکەن.
 
بڕیاربوو رۆبۆتەکە لە ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بە ئامادەبوونی خەڵک نمایشبکرێت، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکارەکانی خۆپارێزییەوە نەیانتوانیوە ئەو کارە بکەن. یەکەم تاقیکردنەوەشی لە رۆژی 21-9-2020 لە یوکوهامای ژاپۆن بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا . لە تاقیکردنەوەکە بەتەواوی دەیتوانی بڕوات، پەنجەکانی بجووڵێنێتەوە و چۆکیش دابدات.
 
بەرهەمهێنەرانی رۆبۆتەکە لەکاتی نمایشکردنیدا داوای لێبوردنیان لە هەموو ئەو کەسانە کرد کە چاوەڕێی نمایشکردنی بوون و رایانگەیاند، "ئامادەکاریی تەواودەکەین بۆ ئەوەی لەکۆتایی ئەمساڵ خەڵک لە نزیکەوە رۆبۆتەکە ببینن".
 
ئەنیمەیشن سەرەتا لە ساڵی 1900 سەریهەڵدا کاتێک بۆ یەکەمجار ئۆتین شیمۆکاڤا هونەرمەندی ژاپۆنی یەکەم ئەزموونی خۆی لە فیلمی ئەنیمەیشن بەکارهێنا.
 
لە جەنگی جیهانی دووەم ئەم کارە پەرەی پێدرا، کاتێک حکومەتی ژاپۆن فەرمانیکرد بە دروستکردنی وێنەی جووڵاو بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی رێکلامی بۆ کارکردنەسەر هەست و سۆزی بینەران.
 
ئەگەرچی رۆبۆت بۆ هۆگرانی تەکنەلۆژیا هەمیشە جێی سەرنجە، بەڵام لەلای بەشێکی خەڵکی جیهانیش بە مەترسیی دەزانرێت. بەگوێرەی راپۆرتە جیهانییەکان بەرزبوونەوەی ژمارەی رۆبۆتەکان وەک شوێنگرەوەیەک بۆ مرۆڤ، کار دەکاتە سەر بەرزکردنەوەی رێژەی بێکاری لە ساڵانی داهاتوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.