Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

 پارچە پاترییەکە کێشی 700 گرامە، وێنە: ALEJANDRO 0TERO

پارچە پاترییەکە کێشی 700 گرامە، وێنە: ALEJANDRO 0TERO

جیهان22-06-2024

پارچە پاترییەک لە بۆشایی ئاسمانەوە بەردەبێتەوە و بە ماڵێک دەکەوێت؛ داوای 80 هەزار دۆلار قەرەبوو دەکەن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

بژار زوبێر

رۆژی بڵاوکردنەوە

22-06-2024

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد شەرع و ترەمپ بە تەلەفۆن باسی هەڵگرتنی سزاکان و ئاوەدانکردنەوەی سووریایان کرد
جیهان01-06-2026

ئەحمەد شەرع و ترەمپ بە تەلەفۆن باسی هەڵگرتنی سزاکان و ئاوەدانکردنەوەی سووریایان کرد

لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی پاریس سانجێرماندا 780 کەس دەستگیرکران و گەنجێک مرد
جیهان31-05-2026

لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی پاریس سانجێرماندا 780 کەس دەستگیرکران و گەنجێک مرد

داهاتووی ئاو؛ وڵاتە زیرەکەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو دڵۆپێکدا دەکەن
جیهان31-05-2026

داهاتووی ئاو؛ وڵاتە زیرەکەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو دڵۆپێکدا دەکەن

رووداو دیجیتاڵ

خێزانێکی ئەمریکی داوای زیاتر لە 80 هەزار دۆلار لە ناسا دەکەن، دوای ئەوەی لە فلۆریدا پاشماوەیەکی بچووک لە ئاسمانەوە بە بانی ماڵەکەیان کەوت. 
 
لەگەڵ زیادبوونی هاتووچۆی مرۆڤ بۆ بۆشایی ئاسمان، کێشەی پاشماوەی بۆشاییش زیادبووە، کە بریتییە لە پارچەی فڕێدراوی رۆکێت، کەشتی و مانگە دەستکردەکان. 
 
دامەزراوەی یاسایی کرانفڵ سەمنەر دەڵێت، وەڵامی ناسا بۆ ئەم سکاڵایەی ئێستا لەسەری تۆمارکراوە، دەکرێت ببێتە بنەما و رێگەیەک بۆ یەکلاکردنەوەی سكاڵاکانی داهاتوو. 
 
رۆژی 8ـی ئادار، لە شاری ناپلسی فلۆریدا، تەنێک کە کێشەکەی 700 گرام بووە، بە ماڵی ئەلێخاندرۆ ئۆتێرۆ کەوتووە و بانەکەی کونکردووە. 
 
دواتر ناسا پشتڕاستیکردەوە، ئەوە پارچەی پاترییەکی وێستگەی بۆشایی ئاسمان بووە، کە ساڵی 2021 لە وێستگەکە فڕێدراوەتە دەرەوە.
 
ناسا چاوەڕێی کردبوو پێش ئەوەی پارچەکە بگاتە زەوی، شیببێتەوە و نەمێنێت، بەڵام ئاژانسە ئەمریکییەکە دەڵێت، بەشێکی پارچە پاترییەکە وەک خۆی مابووەوە و بەو شێوەیە بە بەرگەهەوای زەویدا دەربازی بووە.
 
یەکێک لە کوڕە بچووکەکانی خێزانەکە لە کاتی بەرکەوتنی پارچەکە بەر بانەکەیان، لە ماڵەوە بووە. 
 
دامەزراوە یاساییەکە دەڵێت، ناسا ماوەی شەش مانگی لەبەردەستە تاوەکو وەڵامی سکاڵاکەیان بداتەوە. 
 
میکا نگویەن وێرزی، پارێزەری خێزانەکە دەڵێت "بریکارەکانم داوا دەکەن قەرەبووی تەواویان پێ بدرێت لە بەرامبەر ئەو ترس و کاریگەرییەی ئەم رووداوە لەسەر ژیانیان هەیبووە."
 
پارێزەرەکە دەشڵێت "ئەوان سوپاسگوزارن کە هیچ کەس بەهۆی رووداوەکە بریندار نەبوو، بەڵام بە ئەستەم لێی رزگاربوون؛ ئەگەر بەریان کەوتبا، کارەسات دروست دەبوو."