رێدبووڵ بەڵگەفیلمێک لەسەر سەماکارێکی کورد بەرهەمدەهێنێت

21-04-2023
سه‌نگه‌ر ستار
مەجید قەساب، سەماکارێکی کوردی دانیشتووی ئەڵمانیایە
مەجید قەساب، سەماکارێکی کوردی دانیشتووی ئەڵمانیایە
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

مەجید قەساب، هاونیشتمانییەکی کوردە و بچووک بووە کاتێک چووەتە ئەڵمانیا، ویستوویەتی ببێتە یاریزانی تۆپی پێ، بەڵام دواتر سەمای هیپ هۆپی کردووە. لە ساڵانی رابردوودا توانی بە هونەرەکەی ببێتە پاڵەوانی جیهان. ئێستاش رێدبووڵ ژیاننامەکەی کردووەتە بەڵگەفیلم.
 
مەجید قەساب میوانی بەرنامەی دیاسپۆرا بوو، گوتی، "سەرەتا یاریزانی تۆپی پێ بووم، بەڵام حەزم لێی نەبوو، دواتر دەستم بە سەمای هیپ هۆپ کرد و توانیم تێیدا سەرکەوتووبم". گوتیشی، هونەرەکەی رێگەی لە جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینییەکانی نەگرتووە و رۆژووەکانی گرتووە و، هەموو رۆژ نوێژەکانیشی دەکات.
 
مەجید قەساب دەڵێت، "لە منداڵییەوە ئارەزووم لە سەماکردن بووە، هۆیەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ خانەوادەکەم، چونکە خانەوادەکەم زۆر حەزیان لە سەما و شاییکردنە".
 
سەماکارە کوردەکە کە ناوبانگێکی زۆری لە ئەڵمانیا هەیە و دووجار لە هونەرەکەی خۆی بووەتە پاڵەوانی جیهان، دەشڵێت، "دوای ئەوەی بوومە پاڵەوانی جیهان، کۆمپانیای رێدبووڵ ژیاننامەی منی کردە بەڵگەفیلم و ماوەی 10 رۆژ لە کوردستان ماینەوە بۆ تۆمارکردنی بەڵگەفیلمەکە و دواتر بەشەکانی دیکەی لە ئەوروپا تۆمارکران و ئێستا بەڵگەفیلمەکە لەسەر ماڵپەری رێدبووڵ بڵاوبووەتەوە".
 
مەجید قەساب 27 ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی و جگە لە هونەری سەمای هیپ هۆپ وەک ئەکتەریش دەردەکەوێت، لەو بارەیەوە گوتی، "بەشداریم لە زنجیرە درامایەکی ئەڵمانیدا کردووە، هەروەها لە فیلمێکی ئەڵمانیشدا بەشداریم کردووە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساڵانە لە 10ی موحەڕەم زیارەتکارێکی زۆری شیعەمەزهەب لە سەرتاسەری جیهان سەردانی عێراق دەکەن و لە نەجەف و کەربەلا کۆدەبنەوە، ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی و پاکستانی پشکی شێریان بەردەکەوێت.

دەرفەتی کار لە عێراق بۆ پاکستانییەکان زیاتر دەبێت

بەغدا و ئیسلام ئاباد بەنیازن یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن و رێکبکەون لەمەودوا دەرفەتی کاری زیاتر بۆ پاکستانییەکان لە عێراق بڕەخسێندرێت، ئەمەش وادەکات هاووڵاتییانی پاکستانی بە نایاسایی لە وڵاتەکە نەمێننەوە.