گالەری

20-12-2023
28 Photos
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج

رووداو - چین

شاری هاربین لە هەرێمی هیلۆنگژیانگی رۆژهەڵاتی چین، سەدان شوێنی گەشتیاری هەیە و یەکێک لەو شوێنانە، گەورەترین پارکی سەهۆڵبەندانە کە ساڵانە دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی دەکەن.
 
هەموو ئەو سەهۆڵانەی لەو پارکە گەشتیارییەدا بەکارهاتوون کە 250 هەزار مەتر سێجایە، لە رووباری سۆنگهوا بڕدراون.
 
هاربین زیاتر لە 100 شوێنی گەشتیاری و یاریی بەفرینی تێدایە کە بڕیارە یاریی زستانەی ئاسیا بۆ ساڵی 2025 لە هاربین بەڕێوەبچێت.
 
لە پارکە گەشتیارییەکەی هاربین زیاتر لە 56 رێڕەوی خلیسکانێ هەیە کە درێژییەکەیان 90 کیلۆمەترە.