فەرماندەیەکی باڵای هێزەکانی ئۆکراینا بۆ رووداو: سەربازەکانمان نیوەی باخمووتیان گەمارۆداوە و شەڕێکی قورسە

19-07-2023
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
مەشقکردنی سەربازانی ئۆکراینا
مەشقکردنی سەربازانی ئۆکراینا
نیشانەکردن ئۆکراینا
A+ A-
رووداو ئۆکراینا

سەربازانی ئۆکراینا سەرقاڵی مەشقکردنن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی رووسیا و کۆنترۆڵکردنەوە ئەو ناوچانەی لەدەست هێزەکانی رووسیادان. خۆڕێکخستنەوە و کارکردن بە چەکی نوێ، ئامانجی سەرەکیی سەربازانی ئۆکراینایە، کە بەپێی دوایین زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەیان، لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا حەوت کیلۆمەتری چوارگۆشەیان بە ئاراستەی باخمووت کۆنترۆڵ کردووەتەوە.
 
نێردراوی رووداو چووەتە شوێنی مەشقی سەربازانی ئۆکراینا؛ کە نزیکەی 70 سەرباز لە ناوچەی شەڕی باخمووت، راهێنان لەسەر بی ئێم پی وان دەکەن، کە ئۆتۆمبێلێکی شەڕکەری پیادەی سەردەمی سۆڤییەتە.
 
ڤیکتۆر ڤۆلۆدیمیرۆڤیچ، فەرماندەی هێزە پیادەکەیە کە خەریکی مەشقن، قسە بۆ رووداو دەکات و، دەڵێ "لێرە راهێنان لەسەر بی ئێم پی وان دەکەن. ئەمە هێزی پیادەیە کە بە دۆشکەی ئەم کا و ئێم جی کار دەکەن، هەروەها دۆشکەی براون و دێشێکا و مووشەکی دژەتانک. ئێمە لێرە خۆمان بۆ شەڕ ئامادەدەکەین، سەربازی نوێ دێن و ئامادە دەبن، سەربازەکان دەگۆڕین و گرووپێک لە باخمووتەوە دێنەوە بۆ پشوو و، ئەوانەی کە لەمێژە لێرەن و ئامادەن، دەچنە پێشەوە، بەردەوام دەگۆڕدرێن".
 
دۆشکەی ئەڵمانی و مووشەکی دژەتانکی ئەمریکی لەو چەکانەن، کە راهێنانیان لەسەر دەکرێت، ئەفسەری باڵا گێلۆس هەفتەیەکە لە باخمووت گەڕاوەتەوە و، دوای پشوویەکی کورت، دیسان دەگەڕێتەوە بەرەی پێشەوەی شەڕ.
 
گیلۆس ئەفسەری باڵا لە هێزەکانی ئۆکراینا دەڵێ "سەربازەکانمان نیوەی باخمووتیان گەمارۆداوە و ئێستا شەڕێکی قورس لەوێ بەردەوامە. نازانین لە داهاتوودا چی روودەدات، بەڵام هیوادارین هەموو شت باشتر بێت".
 
رۆمان تەمەنی 22 ساڵە و گەنجترین سەربازی گرووپەکەیە، لەدەستپێکی شەڕەوە هاتووەتە ریزی هێزەکانی ئۆکراینا و بەهۆی لێهاتووییەوە نزیکەی 9 مانگە لە بەرەی پێشەوەی شەڕی رووسیا و ئۆکراینایە.
 
رۆمان باسی ئەرکی خۆی بۆ نێردراوی رووداو دەکات و دەڵێ "لە دوایین ئەرکمدا کە تەقینەوە روویدا، من ئۆتۆمبێلێکی بی ئێم پی وانم لێدەخوڕی و ئەرکم گواستنەوەی خەڵک بوو. لە بەیانی زووە و تاوەکو کاژێر 03:00ـی پاشنیوەڕۆ بەدوای خەڵکدا دەگەڕام، بەڵام دواتر بەهۆی فشاری دەنگی تەقینەوە، زیانم پێگەشت و گوازرامەوە نەخۆشخانە".
 
نێردراوی رووداو لێیدەپرسێت، خۆت ئامادەکردووە بۆ گەڕانەوە بۆ باخمووت، ئەویش لە وەڵامدا دەڵێ "ئاساییە، هێشتا بەتەواوی خۆم ئامادە نەکردووە، بەڵام هەر کات فەرمانم پێبگات دەگەڕێمەوە. ئێستا راهێانەکانمان زۆر باشن، بەڵام چەکمان کەمە، ئەگەر چەکی زیاترمان هەبێت باشتر و زووتر ئامادەدەبین".
 
بەپێی دوایین زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا، هێزەکانی ئۆکراینا لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا حەوت کیلۆمەتری چوارگۆشەیان بە ئاراستەی باخمووت کۆنترۆڵ کردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساڵانە لە 10ی موحەڕەم زیارەتکارێکی زۆری شیعەمەزهەب لە سەرتاسەری جیهان سەردانی عێراق دەکەن و لە نەجەف و کەربەلا کۆدەبنەوە، ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی و پاکستانی پشکی شێریان بەردەکەوێت.

دەرفەتی کار لە عێراق بۆ پاکستانییەکان زیاتر دەبێت

بەغدا و ئیسلام ئاباد بەنیازن یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن و رێکبکەون لەمەودوا دەرفەتی کاری زیاتر بۆ پاکستانییەکان لە عێراق بڕەخسێندرێت، ئەمەش وادەکات هاووڵاتییانی پاکستانی بە نایاسایی لە وڵاتەکە نەمێننەوە.