بەهۆی قەیرانی کۆچبەرانەوە دوورگەیەکی ئیتاڵیا باری نایاسایی راگەیاند

16-09-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
ژمارەیەک کۆچبەر لە دوورگەی لامپەدووسای ئیتاڵیا. وێنە: AFP
ژمارەیەک کۆچبەر لە دوورگەی لامپەدووسای ئیتاڵیا. وێنە: AFP
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کۆچبەران تەواوی شەقام و کۆڵانەکانی دوورگەی لامپادووسا-یان لە باشووری ئیتاڵیا تەنیوە. لە ماوەی 48 کاژێردا، هەشت هەزار کۆچبەری وڵاتانی ئەفریقیا و باکووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتوونەتە ئەو دوورگەیە.
 
کۆچبەرێکی سوودانی لەو دوورگەیەوە دەڵێت، "لە باشووری سوودانەوە هاتووم، لە سوودانەوە چوومە لیبیا و دۆخی لیبیاش خراپ بوو، لەوێووە چوومە تونس و لەوێش کار نەبوو، دۆخەکە زۆر خراپ بوو".
 
بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا، لەسەرەتای ئەمساڵەوە لانیکەم 126 هەزار کۆچبەر لە رێگەی دەریاوە خۆیان گەیاندووەتە ئیتاڵیا. 52٪ی ئەو کۆچبەرانە لە تونس و 43٪شیان لە لیبیاوە چوون. لە کاتێکدا بەدرێژایی ساڵی رابردوو 105 هەزار کۆچبەر چووبوونە ئیتاڵیاوە. نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ئەمساڵ دوو هەزار و 175 کۆچبەر لە رێگەی ئەوروپاوە خنکاون.
 
ئەو دوورگەیە تەنیا یەک کەمپی کۆچبەرانی تێدایە و جێگەی 400 کەسی تێدا دەبێتەوە، بەڵام ئێستا زیاتر لە چوار هەزار کۆچبەری تێدا دەژی.
 
ماریۆن مارخیشال، سیاسەتڤانی فەرەنسی لەبارەی ئەو قەیرانەوە دەڵێت، "سەرەتا ئەوە بەرپرسیارێتیی سەرکردایەتی ئەوروپایە هاوکاری حکومەتی جۆرجیا میلۆنی بکەن کە دەیانەوێت سنوورە ئاوییەکانمان بپارێزن، بەوەی هەڵوێستێکی پتەویان هەبێت و کۆتایی بەو ئاماژانە بهێنن کە سنوورەکانمان کراوەن". 
 
چالاکڤانانی داکۆکیکار لە مافی کۆچبەران، رایانگەیاند بەمەبەستی سووککردنی گوشارەکانی سەر ئەو دوورگەیە، زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەریان بە پاس بۆ دوورگەی سیسیلی لە باشووری ئیتاڵیا گواستووەتەوە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا