گالەری

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
15 Photos
رووداو دیجیتاڵ

لەسەر ئەرکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا نمایشێک بۆ جلوبەرگی کوردی رێکخرا.
 
جلوبەرگەکان لەلایەن خانمە دیزاینەری کورد، چیمەن عەبدوڵڵاوە دیزاین کراون و لەلایەن ژمارەیەک کچە نمایشکاری ئیسپانییەوە خرانەڕوو.
 
دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا بە رووداوی راگەیاند: "ئامادەبووان سەرسامیی خۆیان دەربڕی و هیوای ئەوەیان خواست ئەم جۆرە نمایشانە بەردەوامبن و لە ئاستی باڵاتردا ئەنجامبدرێن و جلی کوردیش بکرێت بە براند و لە هەموو جیهاندا بڵاوببێتەوە."