گالەری


رووداو دیجیتاڵ

لە شەقامەکانی پاریس، دیمەنی کەسانی بێ ماڵ و حاڵ کە چادری بچووکیان هەڵداوە، شتێکی ئاساییە. لە زستاندا، زۆرجار لەژێر بەتانییەوە دەبینرێن، هەندێکیان سەگیان لەگەڵە.
 
بەپێی راپۆرتی، FEANTSA لە ساڵی 2022، ژمارەی بێ ماڵەکان لە پاریس بۆ هەر 10 هەزار کەسێک، 30.7 کەسە. ئەوەش بەرزترین رێژەیە لەنێو وڵاتانی ئەورووپادا.
 
پۆلیسی فەرەنسا هەندێک جار چادرەکانیان هەڵدەوەشێنێتەوە، بەڵام کێشەکە بەردەوامە. لە ساڵی 2024، هەزاران بێ ماڵ، لە شوێنە گشتییەکانەوە گوازراونەتەوە بۆ پەناگەکان.
 
بەپێی دوایین داتای، فیدراسیۆنی ئەورووپیی رێکخراوە نیشتمانییەکان کە کار لەگەڵ کەسانی بێسەرپەرشت دەکەن - FEANTSA، ژمارەی کەسانی بێ ماڵ لە فەرەنسا بەپێی داتای ساڵی 2022، 330 هەزار کەسن. لەو ژمارەیە نزیکەی 40٪یان ژنن. 
 
لە ماوەی دەیەی رابردوودا، ژمارەی بێ ماڵەکان لە فەرەنسا بوونەتە دوو هێندە. 
 
داتاکانی هەمان فێدراسیۆن دەری دەخەن، ئەگەر بێ ماڵەکانی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا کۆبکەیتەوە، ژمارەیان دەچێتە سەروو یەک ملیۆن کەس.