رووداو دیجیتاڵ
وێنەکان پەرستگەی لاما و کۆنفیشزمن لە پەککینی پایتەختی چین؛ چین بە وڵاتی بێ باوەڕەکان ناسراوە، بەجۆرێک 90٪ـی خەڵکەکەی بڕوایان بە هیچ ئایینێک نییە. ئەوانەی باوەڕیان بە ئایین هەیە، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی چینییەوە سەردانی پەرستگەکان دەکەن.
بە پێی ساڵنامەی چینی ئەم ساڵ ساڵی 4722یە، درێژترین پشووی ساڵ لە چین، سەری ساڵی چینیەکانە کە حەوت رۆژ پشووی گشتییە. 15 رۆژیش فێستیڤاڵ و ئاهنگگێڕانە، ئەم ساڵ ساڵی ئەژدیهایە و ئەوان سەمای جۆراو جۆر ئەنجامدەدەن.
ئەم فێستیڤاڵە بە کۆبوونەوەی خێزانی و بەسەربردنی کاتی خۆش جیادەکرێتەوە، بۆ ئەم ساڵ زیاتر لە نۆ ملیار گەشت لە چین ئەنجامدەدرێن و زیاتر لە 900 ملیۆن کەس گەشت دەکەن.
سەمای ئەژدیهاکان بە سەدان سەردانیکەری لەخۆی کۆکردووەتەوە. پارک و شوێنەگشتیەکان جمەیان دێ.
سەری ساڵی مانگی کە بە سەری ساڵی چینی دەناسرێ لە وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ئاسیاش یاد دەکرێتەوە، وەک وڵاتانی کۆریا و ڤێتنام و تایلەند.