رووداو دیجیتاڵ
لە 10 ساڵی رابردوودا لە بەلجیکا خواست لەسەر کاپتنی کەشتییەکانی گواستنەوە بە نزیکەی 30٪ کەم بووەتەوە. ئەوەش گوشاری لەسەر کۆمپانیاکانی گواستنەوە زیاتر کردووە و وایکردووە کۆمپانیاکان هانا بۆ دانانی کاپتنی رۆبۆتی ببەن.
جاران ئەو کەشتییەی لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کە تایبەتە بە گواستنەوەی کەلوپەل لە بەلجیکا، کاپتنێكی هەبوو.
ئێستا رۆبۆتێك کاپتنیەتی.
چوون و هاتنی کەشتییەکەش لەم ناوەندەی کۆنتڕۆڵ لە رێگەی تۆڕی تەلەفۆنی مۆبایلەوە بە دووری 150 کیلۆمەتر چاودێری دەکرێت.
پاتریک، کەشتیوانی کەشتییە و دەڵێت، "جاران دەبووایە لە رۆژەوە تاوەکو شەو لەسەر کەشتییەکە بووینایە، ئێستا لە ئێوارەوە کەشتییەکە دەدەینە دەست رۆبۆتێک و خۆمان دەچینەوە ماڵەوە".
یانس بارگستن، بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکە و دەڵێت، "دەبێت خۆمان لەگەڵ کەمیی کارمەند لە کەرتی دەریاوانی ناوخۆی وڵات بگونجێنین. کارمەندی ئەو کەرتە هەر زوو خانەنشین دەبن و کۆمپانیاکان رووبەڕووی کێشە دەبنەوە".
بەلجیکا پلانی هەیە تاوەکو ساڵی 2035 سەرجەم کەشتییەکانی گواستنەوە لە دەستییەوە بۆ ئۆتۆماتیکی بگۆڕێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ