رووداو - پەکین
لە پەکینی پایتەختی چین چێشتخانەیەکی تایبەت بە موسڵمانەکان هەیە کە هەموو خواردنەکانی لەسەر رێسای ئایینی ئیسلام ئامادە دەکرێن و گەشتیارێکی زۆر رووی تێدەکەن.
جگە لە موسڵمانەکان، خەڵکێکی دیکەش لە ئایینی جیا سەردانی چێشتخانەکە دەکەن. چێشتخانەکە لە لایەن 25 شێف و کارمەندەوە بەڕێوەدەبرێت کە هەموویان موسڵمانن و خەڵکی وڵاتەکەن.
چێشتخانەکە ناوی "هواشی بۆ خواردنی حەڵاڵ"ـە و دەکەوێتە ناوچەی دۆنگ چێنگ لە پەکین.
موسڵمانەكان یەكێكن لە كەمینەكانی چین و نزیكەی 2٪ دانیشتووانی وڵاتەکە پێکدەهێنن.