رووداو دیجیتاڵ
بەپێی سەنتەری NHC ئەمریکی پێشبینی دەکرێت درەنگانی شەوی چوارشەممە یان بەیانیی زوو رۆژی پێنجشەممە زریانی مێڵتۆن بگاتە ویلایەتی فلۆریدا لە ئەمریکا.
ئەمریکییەکان ئامادەکاری دەکەن بۆ خۆپاراستن لە زیانی زریانەکە، بەشێکیان دەرگە و پەنجەرەی ماڵ و دووکانەکانیان بە تەختە و پلێت دەگرن.
دانیشتووانی ئەو شارانەی کە پێشبینی دەکرێت زیانەکانی تێدا زیاتر ببن، ناوچەکانیان ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە و چوونەتە ناوچەکانی دیکە.
مێڵتۆن "زریانێکی بەهێزی مەترسیدارە" کەشناس و پێشبینیکاران دەڵێن، "هێندە مەترسیدار دەبێت لە ماوەی نزیکەی سەدەیەکدا هاوشێوەی نەبووە."