رووداو - مۆسکۆ
بەبۆنەی 74ـەمین ساڵیادی سەرکەوتنی لە جەنگی جیهانی دووەمدا لە مۆسکۆ چەندین چالاکی بەڕێوەچوون. هەروەها لە رێوڕەسمێکدا کەسوکاری ئەو فەرماندە و سەربازانەی کە بەشداریان لە جەنگی دووەمی جیهانیدا کردووە و هێشتا چارەنووسیان دیارنییە، لەژێر ناوی "لیوای نەمران" چالاکیان ئەنجامدا.
کەسوکاری سەربازە ونەکان وێنەکانیان بەرزکردوونەتوە و لەنێو ئەو وێنانەشدا کوردێک هەبوو، کە کوردی دانیشتووی یەکێتیی سۆڤیەت بوووە و بەشداریکردووە لە شەڕی دژ بە نازییەکان.


