گالەری

رووداو دیجیتاڵ
 
شەوی پێنجشەممە 7-12-2023، خەڵاتەکانی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دەریای سوور راگەیێندران و بەر لە چوونی ئەستێرەکان بۆ نێو هۆڵ، جەنجاڵییەکی زۆر لەسەر فەرشی سوور هەبوو و بەشێکیان بەنێوبانگترینەکانی جیهانی سینەما بوون.
 
ئەستێرەی وەک نیکۆڵاس کەیج، هالی بێری، جەیسن ستاسام، کاسرین مارتن، باز لۆرمان، عەلیا بەهات، ئاندرۆ گارفیلد، ئادرین برۆدی، گوینس پالترۆو، هێنری گۆلدینگ و ئادرین برۆدی تێدا بوو.
 
لە فێستیڤاڵەکەدا کورتەفیلمی کوردی “جانتا” لە دەرهێنانی سامان حوسێنپوور، دەرهێنەری رۆژهەڵاتی کوردستان، خەڵاتی سلڤەری پێشبڕکێی بەشی کورتەفیلمی بەدەستهێنا.
 
سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دەریای سوور لە 30ـی تشرینی دووەم تاوەکو 9ـی کانوونی یەکەمی 2023 لە جەدەی سعودیە بەڕێوەدەچێت و ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 7-12-2023، خەڵاتەکان دابەشکران، ئەمەش دوای ئەو کرانەوە کولتووریەی ئەو وڵاتە دێت و لە زۆربەی شارەکان فێستیڤاڵی هونەری سازدەکات.