Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان06-09-2024

فرۆنتێکس رەتیدەکاتەوە خۆبەخشانی ئاوەکانی ئیتاڵیا هانی هاتنی کۆچبەری زیاتر بدەن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

06-09-2024

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد شەرع و ترەمپ بە تەلەفۆن باسی هەڵگرتنی سزاکان و ئاوەدانکردنەوەی سووریایان کرد
جیهان01-06-2026

ئەحمەد شەرع و ترەمپ بە تەلەفۆن باسی هەڵگرتنی سزاکان و ئاوەدانکردنەوەی سووریایان کرد

لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی پاریس سانجێرماندا 780 کەس دەستگیرکران و گەنجێک مرد
جیهان31-05-2026

لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی پاریس سانجێرماندا 780 کەس دەستگیرکران و گەنجێک مرد

داهاتووی ئاو؛ وڵاتە زیرەکەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو دڵۆپێکدا دەکەن
جیهان31-05-2026

داهاتووی ئاو؛ وڵاتە زیرەکەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو دڵۆپێکدا دەکەن

 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پۆلیسی پاراستنی سنوورەکانی ئەورووپا (فرۆنتێکس) رایدەگەیێنێت، بە بەڵگە بۆیان دەرکەوتووە ئەو خۆبەخشانەی لە ئاوەکانی ئیتاڵیا کۆچبەران بە کەشتی رزگار دەکەن، کارێک ناکەن کە هانی هاتنی زۆرتری کۆچبەران بدەن؛ ئەمەش پێچەوانەی راپۆرتێکە کە پێشتر فرۆنتێکس بڵاویکردبووەوە و راستئاژۆکان دژی کۆچبەران بەکاریدەهێنن.
 
کاتێک کەشتییەکی کۆچبەران لە ئاوەکانی نێوان ئیتاڵیا و یۆنان یان ئیتاڵیا و تورکیا یانیش ئیتاڵیا و لیبیادا تووشی کێشە دەبێت، هانا دەبەنە بەر ئەو کەشتییە خۆبەخشانەی رێکخراوە ناحکومییەکان کە لەو ئاوانەدا هەیانە؛ زۆر کۆچبەر بەهۆی ئەو تیمانەی لەو کەشتییانەدان لە مردن رزگار کراون.
 
زۆر جار پۆلیسی ئیتاڵیا سەرنشینانی کەشتییەکان دەستگیر دەکات. پارتەکەی جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیاش بەردەوام دەڵێت، ئەوانە هانی هاتنی زۆرتری کۆچبەران دەدەن، بۆ ئەمەش پشت بە راپۆرتێکی ساڵی 2022ی پۆلیسی پاراستنی سنوورەکانی ئەورووپا (فرۆنتێکس) دەبەستن.
 
لە راپۆرتەکەدا ئەوە گوتراوە، ئەو خۆبەخشانە وادەکەن کۆچبەران پێداگیرتر بن لەسەر هاتنیان بۆ ئەورووپا؛ بەڵام ئەم هەفتەیە هانز لەیتنز، بەڕێوەبەری فرۆنتێکس رایگەیاند، ئەو هەرگیز نەیگوتووە و راشی وانییە کە ئەو خۆبەخشانە هانی کۆچبەران بدەن.
 
پێشتریش کۆمەڵێک دامەزراوەی ئەکادیمی بە هاوکاریی رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور لێکۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە کردبوو و گەیشتبوونە هەمان ئەو ئەنجامەی بەڕێوەبەری فرۆنتێکس باسی دەکات.