رووداو دیجیتاڵ
رووسیا لە سەردەمی یەکێتیی سۆڤییەت لە رێگەی مۆدیلە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێلی کارگەی مۆسکۆڤیج، رکابەری وڵاتان و کۆمپانیا گەورەکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی دەکرد.
لە مۆسکۆ بۆ بیرهێنانەوەی ئۆتۆمبێلە مێژووییەکەی سۆڤییەت پێشانگەیەکی تایبەت کراوەتەوە و تێیدا مۆدێلە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێلی مۆسکۆڤیج نمایشکراوە و خەڵک دەتوانن بە ئامێری تایبەت بگەڕێنەوە شەقامەکانی مۆسکۆ لە سەردەمی یەکێتیی سۆڤییەت.
کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی مۆسکۆڤیج لە ساڵی 1947 کرایەوە و لە ماوەی نزیکەی 50 ساڵ کارکردنیدا دەیان مۆدێلی جیاوازی ئۆتۆمبێلی بەرهەم هێنا. کارگەکە لە ساڵی 1996 بەهۆی قەیرانی دارایی بەیەکجار داخرا. ئێستا تەنیا لە مۆزەخانە و شوێنە کەلەپوورییەکان مۆدێلەکانی مۆسکۆڤیج رادەگیرێن.
نیکۆلای ئازارۆڤ، کارمەندێکی پێشانگەکە دەڵێت، ئەو مۆدێلە لە ساڵانی هەشتاکان و سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی رابردوو دیزاینکراون. لەو سەردەمەدا، دیزاینەرەکان بیریان لەوە نەدەکردەوە کە ئەو جۆرە ئۆتۆبانانە دروستبکرێن.


