لاری، مشکگری فەرمیی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بناسە

05-07-2024
تەنیا ئەحمەد
لاری، مشکگری فەرمیی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا.
لاری، مشکگری فەرمیی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

خانووی ژمارە 10 لە شەقامی داونینگی لەندەن نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیایە و بارەگای سەرەکیی ئەنجوومەنی وەزیرانە. جگە لە پاسەوانەکان؛ لاری، بەرپرسی بەرگرییە لە دژی مشکەکان.
 
لاری، ئەو پشیلەیەیە کە پۆستێکی باڵای حکومیی هەیە، مشکگری فەرمیی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانە و لە 2011ـەوە کار دەکات. 
ئەو تاوەکو ئێستا پێنج سەرۆکوەزیرانی بینیوە و شەشەمیش لە رێگەیە.
 
جەستن، وێنەگرە و دەڵێت: "لاری فەرمانبەری حکومەتە، پێموایە ئەو شەشەمین سەرۆکوەزیران دەبینێت و تەمەنی درێژە. ئەگەر سەیری پشیلەکانی پێش ئەو بکەن، هیچ پشیلەیەک هێندەی ئەو لە کاردا نەبووە."
 
لاری لە 2007 وەک پشیلەیەکی بێلانە لەلا کۆڵانێک لە دایکبووە. 
 
لە ساڵی 2011 لەلایەن دەیڤید کامیرۆن، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا هەڵگیراوەتەوە و ئەو پۆستەی پێدراوە. 
 
گۆڕینی سەرۆکوەزیران هیچ کاریگەرییەک لە پۆستی لاری ناکات. پێش ئەو، چەند پشیلەیەکی دیکە بەرپرسی گرتنی مشکەکانی خانووی ژمارە 10 بوون، بەڵام هیچ کامیان بە فەرمی پۆستیان پێنەدرابوو. 
 
ئەگەر رۆژنامەڤانان، پیادە و وێنەگران بیانەوێت لێی نزیک ببنەوە و وێنەی بگرن، دڵیان ناشکێنێت و چەند جووڵەیەکی جوانیشیان بۆ دەکات.
 
جەستن دەڵێت: "کاتێک بۆنەیەکی گەورە یان تایبەت هەبێت، پێی دەزانێت و دێتە دەرەوە، بە تایبەت ئەگەر سەرۆکێک یان کەسێکی گرنگ سەردانی نووسینگەکە بکات."
 
لاری، جار جارە رەخنەی لێدەگیرێت بەوەی تەمبەڵە، زۆر دەخەوێت و جووڵەی کەمە. مشکەکانیش بە دڵی خۆیان تەراتێن لە نووسینگەکەی سەرۆکوەزیران دەکەن، بۆیە بە لاریی تەمبەڵیش بانگ دەکرێت. 
 
تێچووی خواردن، تەندروستی و مانەوەی لاری لە خەزێنەی حکومەت ناڕوات، بەڵکو ستافی خانووی ژمارە 10 لە گیرفانی خۆیان بۆی دابین دەکەن؛ ئەمە جگە لە دەیان پاکەت خواردن و دیاری هەفتانە لەلایەن خەڵکەوە بۆی دەنێردرێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 وێنەی نەخۆشخانەکە و منداڵێک لە باوەشی دایکیدا دوای رووداوەکە، وێنەکان لەلایەن سەرۆکی بەشی زانیاری و سیاسەتی ناوخۆی ئۆکراینا بۆ رووداو نێردراون

زیلینسکی: رووسیا نەخۆشخانەیەکی منداڵانی بۆردوومان کرد

سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، رووسیا بە نزیکەی 40 مووشەک هێرشی کردووەتە سەر چەند ئامانجێک لە ژمارەیەک شاری ئۆکراینا، لەوانەش نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە کیێڤ. تاوەکو ئێستا تەرمی 20 کەس دۆزراونەتەوە.