Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان04-10-2025

نەمساییەکان باسی کاریگەریی کۆچبەری لەسەر وڵاتەکەیان دەکەن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو سۆرانی

رۆژی بڵاوکردنەوە

04-10-2025

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد شەرع و ترەمپ بە تەلەفۆن باسی هەڵگرتنی سزاکان و ئاوەدانکردنەوەی سووریایان کرد
جیهان01-06-2026

ئەحمەد شەرع و ترەمپ بە تەلەفۆن باسی هەڵگرتنی سزاکان و ئاوەدانکردنەوەی سووریایان کرد

لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی پاریس سانجێرماندا 780 کەس دەستگیرکران و گەنجێک مرد
جیهان31-05-2026

لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی پاریس سانجێرماندا 780 کەس دەستگیرکران و گەنجێک مرد

داهاتووی ئاو؛ وڵاتە زیرەکەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو دڵۆپێکدا دەکەن
جیهان31-05-2026

داهاتووی ئاو؛ وڵاتە زیرەکەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو دڵۆپێکدا دەکەن

 
رووداو دیجیتاڵ

لە نەمسا و لە شاری لینتز گەنگەشەیەکی گەرم لەنێوان ئەو نەمساییانەی چوونەتە کوردستان یان پەیوەندییان لەگەڵ کۆچبەرانی کورد هەبووە و یارمەتییان داون، بەڕێوەچوو.
 
هێوا حوسێن، هەماهەنگکاری پرۆژە لە رێکخراوی (ئێس ئۆو ئێس) و چالاکڤانی مافەکانی مرۆڤ، یەکێک بوو لەوانەی لە گەنگەشەکاندا قسەی کرد و بەشدار بوو.
 
لەم بارەیەوە هێوا حوسێن، هەماهەنگیکاری پرۆژە لە SOS لە نەمساوە میوانی دیاسپۆرا بوو، تیشکی خستەسەر دۆخی کۆچبەران، بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان و رۆڵی وڵاتانی وەک نەمسا لە رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کۆچدا.
 
خاتوو هێوا حوسێن، کە سەرپەرشتیاری چەندین دانیشتنی گرنگ بوو لە نەمسا، دەستپێکی گوتەکانیدا رایگەیاند، بەڕاستی ئەم کۆبوونەوانە و ئەم گفتوگۆیانە لەم بوارەدا زۆر گرنگن، چونکە هەر دانیشتنێک، چەندین کەسایەتی و شارەزا لەسەر پرسی کۆچ و کۆچبەری پێکەوە کۆدەکاتەوە، ئاشکرایکرد کە لە یەکێک لە گفتوگۆ سەرەکییەکاندا، ژمارەیەک کەسایەتی دیار ئامادەبوون، لەوانە نوێنەری دەزگایەکی حکومیی نەمساوی، پارێزەرێکی ناسراوی مافەکانی مرۆڤ و پرۆفیسۆر و دەرهێنەری ناوداری نەمساوی، بەڕێز ئەندریاس گرووپەر.
 
یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکە، پرسی هاتنی کۆچبەران لە رۆژئاوای کوردستانەوە بۆ وڵاتانی وەک نەمسا بوو، هەروەها دۆخی ناسەقامگیری و ئاڵۆزیی ناو کەمپەکانی کۆچبەران لە هەرێمی کوردستان، هێوا حوسێن جەختی لەوەکردەوە کە پێویستە ئەم پرسە بە شێوەیەکی کراوە و راستگۆیانە لە دەرەوەی وڵاتیش باس بکرێت و زانیاری دروست بگەیەنرێتە رای گشتی.
 
هەماهەنگیکاری پرۆژە لە SOS ئاشکرای کرد، ساڵێک پێش ئێستا، سەردانێکی مەیدانی بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، بە هاوکاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی و فیدراسیۆنی ژنان، لەو سەردانەدا، بۆ ماوەی نزیکەی حەوت رۆژ، لە نزیکەوە چاودێری رەوشی کۆچبەرانی کردووە، بەتایبەت ئەو کوردە ئێزیدیانەی کە بەهۆی جینۆسایدەوە ئاوارە بوون. گوتیشی، "لەم گفتوگۆیانەدا زۆر بابەتی گرنگمان ورووژاند، بەتایبەت لەسەر دۆخی نەمسا و ئەو وڵاتانەی کۆچبەران تێیدا نیشتەجێ دەبن."
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، هێوا حوسێن بە تایبەت ئاماژەی بە بەشداریی بەڕێز ئەندریاس گرووپەر کرد، گوتی، "ئەندریاس گرووپەر، کە پرۆفیسۆر و دەرهێنەرێکی گەورەی نەمساوییە، بۆ یەکەمجار بوو سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو. بۆ من زۆر گرنگ بوو کە ئەو بەشداری بکات و لە نزیکەوە شایەتی رەوشی کۆچبەرانی کوردانی ئێزیدی بێت، ئەو بۆچوونەکانی خۆی لەسەر کەمپەکان و ژیانی کۆچبەران خستەڕوو." خاتوو هێوا ئەوەشی خستەڕوو کە گرووپەر چەندین دیمەنی کاریگەری لە کەمپەکانی ئێزیدییەکان تۆمار کردبوو، کە لە میانەی گفتوگۆکاندا نمایش کران و کاردانەوەی زۆریان لێکەوتەوە.
 
خاتوو هێوا حوسێن جەختی لەوەکردەوە کە گفتوگۆکانیان تەنیا لەسەر سیاسەتی کۆچ نەبووە، بەڵکو فراوانتر بووە و چەندین بابەتی دیکەی وەک کێشە کۆمەڵایەتییەکانی کۆچبەران، چۆنیەتی یەکگرتنەوەیان لە کۆمەڵگەی نوێدا و کاریگەرییە دەروونییەکانی کۆچکردنیشی گرتووەتەوە.