لە زانکۆیەکی ئیسرائیل کرێمێک بۆ رێگری لە پێوەدانی مێشوولە دروستدەکرێت

06-06-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
جۆناتان بۆهبۆت، مامۆستای بەشی کشتوکاڵ، خۆراک و ژینگە لە زانکۆی هیبرۆ لە تاقیگەیەکدا سەرقاڵی کارکردنە
جۆناتان بۆهبۆت، مامۆستای بەشی کشتوکاڵ، خۆراک و ژینگە لە زانکۆی هیبرۆ لە تاقیگەیەکدا سەرقاڵی کارکردنە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مێشوولەیەک کە کێشەکەی کەمتر لە 2.5 میلـلیگرام و درێژییەکەشی ناگاتە یەک سانتیممەتر، بەڵام بە کوشندەترین گیانلەبەر لەسەر زەوی دادەنرێت، ئەوەش لەبەر توانا سەیرەکەی لە گواستنەوەی نەخۆشیدا.
 
ئێستا ژمارەیەک زانا لە زانکۆی هیبرۆی شاری ریهۆڤۆتی ئیسرائیل کرێمێکیان داهێناوە، کە رێگری نەک لە پێوەدانی مێشوولەکە، بەڵکو لە نزیکبوونەوەشی لە لەشی مرۆڤ دەکات.
 
جۆناتان بۆهبۆت، مامۆستای بەشی کشتوکاڵ، خۆراک و ژینگە لە زانکۆی هیبرۆ دەڵێت، "یەکەم، ئەمە بەرگرییەکی میکانیکییە لە دژی مێشوولە کە گاز لە پێستەکەت نەگرن. دووەم، ئەم پۆلیمەری سلیلۆزە داپۆشەرێکی کیمیاییە، کە رێگە لە بۆنی جەستەت دەگرێت بگاتە مێشوولەکە و لە دواتردا مێشوولەی زیاتر بێن بۆت. پاشان پێکهاتەی دژە مێشوولەکە بە هێواشی دەردەکات."
 
زانایان دەڵێن، پێکهاتە کیمیاییەکە 99%ی خواستی مێشوولەکە لە نیشتنەوە لەسەر جەستەی مرۆڤ کەم دەکاتەوە؛ چاوەڕوانیش دەکەن، لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا بە پیشەسازیی بکەن و بیخەنە بازاڕەوە.
 
جۆناتان بۆهبۆت ئاماژە بەوە دەکات، "ئێمە ئەوەندە نابێت بەرەوپێشبردنی بەرهەمەکەمان تەواو کردووە. ئێستا کار لەسەر پێکهاتەکەی دەکەین و بە هیواین لە ساڵێکدا یان کەمێک زیاتر پرۆسەی دۆزینەوەکە تەواو بکەین و پێشکێشی زۆرترین بەکاربەری بکەین لە جیهاندا، کە لە دژی جۆری جیاوازی مێشوولە کار دەکات."
 
لە هەر 300 کەسێک کە مێشوولە گازیان لێدەگرێت، یەکێکیان نەخۆش دەکەون. مەلاریا، تای خوێنبەربوون، زەردەتا و تای زیکا لەو نەخۆشییە مەترسیدارانەن کە بەهۆی گەستنی مێشوولەوە تووشی مرۆڤ دەبن. ساڵانەش بەهۆی ئەو ڤایرۆسانەی مێشوولە دەیانگوازنەوە، لانیکەم یەک ملیۆن کەس لە جیهاندا دەمرن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.