گالەری

04-05-2024
20 Photos
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەبۆنەی رۆژی کرێکاران لە چین حەوت رۆژ پشووی فەرمییە و بە 'هەفتەی زێڕین' ناسراوە. 
 
لەم حەوت رۆژەدا زیاتر لە 900 ملیۆن کەس لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە گەشت دەکەن، 80٪ـی گەشتەکان بە ئۆتۆمبێلی تایبەت دەکرێن. 
 
شوورەی چین دیارترینی ئەو شوێنانەیە کە گەشتیاران سەردانی دەکەن؛ لە سەردەمی فەرمانڕەوای قین لە 220 پێش زایین دەست بە دروستکردنی کراوە و لە سەردەمی فەرمانڕەوای مینگ لە ساڵی 1644 تەواو بووە، کە لە دەریای بەهای لە رۆژهەڵات تا بیابانەکانی گوبی لە رۆژئاوا هەڵکەوتووە.
 
دیوارەکە یەکێکە لە حەوت سەرسوڕهێنەرەکانی جیهان و تەنیا لەم حەوت رۆژە زیاتر لە 200 ملیۆن گەشتیار سەردانی دەکەن.
 
لەبەر ئەوەی شورەی چین میراتێکی کولتوریی چینییە، هەمووان دەیانەوێت لەسەر دیوارەکە پیاسە بکەن، و چێژ لە مێژووی دیوارە گەورەکە وەربگرن.
 
لە هەفتەی زێڕیندا، هەمووان کاتیان هەیە بۆ ئەوەی بێن بۆ گەشتکردن لەسەر دیواری گەورە چێژ لە  فراوانی و قووڵیی مێژوو و کولتووری چین وەربگرن، لە هەمان کاتدا دەتوانن هەندێک وەرزشیش بکەن.
 
بۆ پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری و ئابووری، حکومەت وەک هاندانێک لە رێگە خێراکان هاتووچۆی بێ بەرامبەر کردووە. داهاتی ئەم حەوت رۆژە زیاترە لە 100 ملیار دۆلار.