گالەری

 
 
مزگەوتی نیوجی دەکەوێتە ناوچەی نیوجییەوە لە پەكین و مێژووی دروستکردنی بۆ نزیكەی هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، دواتر لە سێ قۆناخدا پەرەی پێدراوە.
 
مزگەوتەكە لەسەر رووبەری شەش هەزار مەتر چوارگۆشە دروستكراوە و هەشت هۆڵ و شوێنی نوێژكردنی هەیە. یەكەم جار لە سەردەمی ئیمپراتۆری لیائۆ لەنێوان ساڵی 915 بۆ 950ـی زایینی دروستكراوە. دواتر لە سەردەمی ئیمپراتۆرییەتی كانگشی لە نێوان ساڵەكانی 1660 بۆ 1720ـی زایینی پەرەی پێدراوە و چەند بەشێكی بۆ زیادكراوە.
 
لەکاتی نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانیشدا، دیزاینی مزگەوتەکە نەگۆڕدراوە. ئێستا نوێژی هەینی و فەرزەکانی دیکەی تێدا دەکرێت.سەردانیكارانیش وەكو شوێنێكی مێژوویی سەردانی دەكەن.