رووداو دیجیتاڵ
ژمارەیەک گەنجی مەکسیکی و فەرەنسی کە توشبووی شێرپەنجەن یان لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە درووشمی "لووتکە هیوایە"، لە پلەی سفری سیلیزییدا دەچنە سەر لووتکەی پیکۆ دی ئۆریزابادای مەکسیک.
سیمینا گوتیرێز، تووشبووی شێرپەنجە دەڵێت، "هەموو شتێک وات لێدەکات لەم دۆخەی ئێستادا بیت. لە بیرکردنەوە لە دەرمان، نەخۆشخانە و کێشەکان و هەموو شتێكی دیکە. تەنیا سەرنج دەخەیتە سەر خۆت. پێموایە سەرکەوتن بەسەر شاخدا زیاتر جۆرێکی چارەسەرە تاوەکو وەرزشێک".
لە رێگەیاندا بۆ گەیشتنە لووتکەکە گرتەی ساتە خۆشەکانیان دەگرن. لووتکەکە نزیکەی پێنج هەزار و 600 مەتر لە ئاستی رووی دەریا بەرزە. چالاکییەکە لە ساڵی 1999وە بەردەوامە و هەر ساڵە و لە شوێنێکی جیهان دەکرێت.
بەشێکیان بەر لەوەی بەشداری چالاکییەکە بکەن ئاگادارکرابوونەوە کە نەخۆشییەکەیان سەریهەڵداوەتەوە.
کارلا بۆهمە، تووشبووی شێرپەنجە دەڵێت، "گوتم گرنگی پێنادەم و هەرچۆنێک بێت دەچم. زۆرترین سوود لەم گەشتە وەردەگرم تاوەکو پزیشکەکان بیربکەنەوە کاتێک گەڕامەوە چ جۆرە چارەسەرێکم پێ بدەن. زۆرترین سوود لەو شتانە وەردەگرم کە ژیان پێشکەشمی دەکات".
بەگوێرەی رێکخراوی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەی جیهانی، لە جیهاندا نزیکەی 18 ملیۆن تووشبووی شێرپەنجە هەن.
ناوەندە تەندروستییەکانی ئەمریکا دەڵێن، شاخەوانی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە یان سەرهەڵدانەوەی بە رێژەی 30% بۆ 50% کەمدەکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ