لە شەوی یەڵدا 'چالاکییەکی تایبەت بۆ ژنانی ئازا' لە هۆڵەندا ئەنجام دەدرێت

01-12-2023
هێمن عەبدوڵڵا
بێری شەڵماش دەرهێنەرێکی کوردستانی و هۆڵەندی
بێری شەڵماش دەرهێنەرێکی کوردستانی و هۆڵەندی
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بێری شەڵماش دەرهێنەرێکی کوردستانی و هۆڵەندییە، دەیەوێت لە شەوی یەڵدای ئەم ساڵدا، چالاکییەکی تایبەت بۆ ژنانی ئازا رێکبخات بە ناونیشانی "ئاگری نێو چاوەکانیان".
 
چەند رۆژێکی دیکە، شەوی یەڵدایە کە درێژترین شەوی ساڵە، بەڵام بۆ بێری شەڵماشی و هاوڕێکانی خۆشترین شەوی ساڵ دەبێت. ئەو دەرهێنەرە کوردە وای کردووە ئەم ساڵ پێشانگەیەکی تایبەت لە ناوەندێکی هونەریی ناسراو لە هۆڵەندا بۆ ئازایەتیی ژنانی کورد و ژنانی دیکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رێکبخرێت. 
 
ناوی پیشانگاکە (ئاگرەکەی نێو چاوەکانیان)ـە. "The Fire in their eyes"،  بێری شەڵماشی میوانی دیاسپۆرا بوو و رایگەیاند، چالاکییەکە هونەری دەبێت بۆ ژنە ئازاکان بە ناوی ئاگری نێوچاوەکانیان و دەڵێت، "نزیکەی 20 هونەرمەند بەشداری دەکەن و لە 21ـی ئەم مانگە چالاکییەکان دەستپێدەکەن."
 
بێری شەڵماشی جگە لە کاری دەرهێنەری دەکات، نوسەرێکی گەورەشە و گوتی، "ساڵی رابردوو هەواڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژەڤی زۆربەی رۆژەکانی میدیاکان بوون، بەتایبەت کوشتنی ژینا ئەمینی و کاردانەوەکانی، لە خۆپێشاندان و هەڵوێست وەرگرتن، ئەمانە هەموویان وایان لەمن کرد کە بەگڕوتینی زیاترەوە بچمە پێشەوە، لەوکاتەش کە داوایان لێکردم لەو چالاکییە هونەرییە بەشداری بکەم، ئیتر هەر زوو رازیبووم و هەوڵدەدەم لەگەڵ هونەرمەند و نووسەرە هاوڕێکانم لە چالاکییەکەدا بەگڕوتینی زیاترەوە کاری جوان بکەین و پەیامەکە بە دروستی بگەیێنین."
 
شەڵماشی روونیکردەوە، چالاکییەکە لە کاژێر حەوتی ئێوارەی رۆژی 21ـی 12 دەستپێدەکات و چالاکییەکان تاوەکو 28ـی مانگی کانووی دووەم بەردەوام دەبن، بێری هیوای خواست زۆربەی خەڵک بەشداری تێدابکەن و ئامادەبن و  بچن کار و چالاکییەکانیان ببینن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەلبانیا دەڵێت، تیکتۆک دەبێتە هۆی تووندوتیژی لە وڵاتەکەی. وێنە: Reuters

حکومەتی ئەلبانیا بۆ ماوەی ساڵێک تیکتۆک رادەگرێت

سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا رایگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی تووندوتیژی و هەراسانکاری، بۆ ماوەی ساڵێک خزمەتگوزارییەکانی تیکتۆک رادەگرن. دەشڵێت، کۆمپانیاکە جیاوازی لەو بابەتانە دەکات کە پێشانی منداڵانی وڵاتەکەی لەگەڵ منداڵانی چینی دەدات.