هێندۆسەکانی هیندستان لە خواوەندەکانیان دەپاڕێنەوە بۆ ئەوەی ڤیزای ئەمریکا وەربگرن

16 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
دیمەنێکی پەرستگەکە.
دیمەنێکی پەرستگەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هیندۆسەکان لە شاری حەیدەرئاباد بە کۆمەڵ روویان لەو پەرستگەیە کردووە، بۆ ئەوەی لە خواوەندەکانیان بپاڕێنەوە، بەڵکو ڤیزای ئەمریکا وەرگرن.
 
خەڵکێکی زۆر چواردەوری پەرستگەی چیلکور بالاجی داوە دوای ئەوەی چەند کەسێک گوتیان، دوای نزا و پاڕانەوە لە پەرستگەکە، مامەڵەکانیان رایی بوون و ڤیزای وڵاتی خەونەکانیان پێدرا.
 
ئاجای کومار، هاووڵاتی هیندییە و دەڵێت: "دوای هاتنم بۆ ئێرە، نزام کرد و پاڕامەوە، نزاکەم قبووڵ بوو. بەیانی بەرەو ئەمریکا دەکەومەڕێ، باوەڕی بەهێزم وایە دوای هاتنم بۆ ئێرە نزاکەم قبوڵ بووە." 
 
گەورەترین نزاو پاڕانەوەی ئەم هیندۆسانە وەرگرتنی ڤیزای ئەمریکایە. بەڵام زۆربەیان بێ هیوا دەبن. چونکە بە پشت بەستن بە نزاکان روودەکەنە کۆنسووڵخانەی ئەمریکا، بەڵام توانا مرۆییەکانیان شتێکی دیکە دەڵێت.
 
گۆپالاکریشنا، پیاوی ئاینی هیندۆسی دەڵێت: "لەگەڵ هەوڵی زۆر دەبێ بەختیشت هەبێ. ئەگەر هەوڵیشتدابێت، بەڵام بەختی لەگەڵ نەبێت واتە هیچت نەکرد."
 
رۆژانە هەزار زیارەتکار سەردانی پەرستگەی چێلکور دەکەن، بەشێکیان بۆ وەرگرتنی ڤیزای ئەمریکا و ئەوانی دی بۆ بەدەستهێنانی خۆشگوزەرانی، یاخود هاوسەرگیریێکی دڵگیر و منداڵبوون و وەرگیران لە کۆلێژە بەرزەکانی وڵات.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە