تەنیا شەوی هەینی زیاتر لە هەزار و 300 کەس لە فەرەنسا دەستگیرکراون

01-07-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
سووتاندنی دوو ئۆتۆمبێل لە خۆپێشاندانەکانی فەرەنسا. وێنە: AFP
سووتاندنی دوو ئۆتۆمبێل لە خۆپێشاندانەکانی فەرەنسا. وێنە: AFP
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بۆ چوارەم شەو خۆپێشاندان لە شاری بۆردۆ لە فەرەنسا بەرامبەر کوشتنی ناهێلی تەمەن 17 ساڵ لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوامبوو. 
 
لە سەرتاسەری فەرەنسا، سەدان هەزار خۆپێشاندەر و 45 هەزار پۆلیس بە بەرد، یاری ئاگرین، گازی فرمێسکرێژ و گولـلەی پلاستیکی رووبەڕووی یەکتربوونەتەوە.
 
جیراڵد دارمامین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا گوتی: "45 هەزار پۆلیس و هێزی ئەمنی شەوی هەینی لەسەر شەقامەکان بوون. لەکاتێکدا شەوی پێنجشەممە 40 هەزار پۆلیسی لێبوو."
 
خۆپێشاندەران تەنیا رووبەڕووی پۆلیس نابنەوە، بەڵکو هەڵدەکوتنە سەر شوێنی تایبەت و گشتی و قوتابخانە و نەخۆشخانەکان. 
 
هەندێکیان دەسووتێنن و هەندێکیشیان تاڵان دەکەن. بەرپرسانی فەرەنسا دەڵێن، ئەو گێرەشێوێنییە هاوسۆزی نییە بۆ مردنی گەنجە جەزائیرییەکە و ئەوپەڕی هەوڵ بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە دەدەن.
 
پاتریک جاری، سەرۆکشارەوانی نانتێر دەڵێت، "پێویستە پاڵپشتی خێزانەکەی بکەین. پاڵپشتی دایکی بکەین کە کوڕەکەی بەخاک دەسپێرێت. لە هەمان کاتدا، پێویستە دڵتەنگی خۆمان بۆ هەموو ئەو خەڵکانە دەربڕین کە بەهۆی تووندوتیژییەکەوە زیانیان بەرکەوتووە."
 
وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا دەڵێت، دوو لەسەر سێی خۆپێشاندەران زۆر گەنجن. باس لەوەش دەکەن، تەنیا شەوی هەینی هەزار و 311 کەسیان دەستگیرکردووە.
 
ئەمە جگە لەو 917 دەستگیرکراوەی شەوانی پێشتر کە تۆمەتبارن بە تاڵانکردنی هەزاران دووکان، کردنەوەی 5000 ئاگر، سووتاندنی 2000 ئۆتۆمبێل و 500 باڵەخانە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.