فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی کۆریای باشوور دەردەچێت

01-01-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دادگەیەکی کۆریای باشوور بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ یوون سووک یۆل، سەرۆکی سڕکراوی وڵاتەکەی دەرکرد، ئەوەش دوای ئەوەی باری نائاسایی لە وڵاتەکە راگەیاندبوو.

فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی گەندەڵیی کۆریای باشوور لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "فەرمانی دەستگیرکردن و گەڕان بەدوای یوون سووک یۆل دەرکراوە."
 
بڕیارەکە دوای ئەوە هات، رۆژی 14ـی مانگی رابردوو 204 پەرلەمانتاری کۆریای باشوور دەنگیان بە (لێپرسینەوە) لە سەرۆکی وڵات دا و بۆ ماوەیەکیش سڕیانکرد، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی 3ـی هەمان مانگ سەرۆکی کۆریای باشوور باری لەناکاوی لە وڵاتەکەی راگەیاند. 
 
هەر دوای راگەیاندنی بڕیارەکە، لایەنگرانی سەرۆکی کۆریای باشوور چوونە بەردەم ماڵەکەی، بە بەرزکردنەوەی ئاڵای وڵاتەکەیان، دروشمی "باری نائاسایی یاساییە، لێپرسینەوە نادروستە"یان دەگوتەوە. 
 
هەروەها تیمی پارێزەرانی سەرۆکی کۆریای باشوور بڕیارەکەیان بە "نایاسایی و نادروست" ناوبرد و رایانگەیاند، بڕیارەکە رەتدەکەنەوە. 
 
یەکەمین جارە لە مێژووی کۆریای باشوور سەرۆکێک لەکاتی خولی سەرۆکایەتیدا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەردەکرێت. 
 
فەرمانی دەستگیرکردنەکە تاوەکو رۆژی 6ـی مانگی داهاتوو کاری پێدەکرێت، ئەگەر تاوەکو ئەو ماوەیە سەرۆکی وڵاتەکە دەستگیر کرا، ئەوان لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی سیئۆل زیندانی دەکرێت، ئەگەریش تاوەکو ئەو ماوەیە دەستگیر نەکرا، ئەوا دادگە دەبێت دووبارە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەربکاتەوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێک لە سنووری نێوان بولگاریا و یۆنان دوای بوونە ئەندامی بولگاریا لە ناوچەی شنگن

دوای بوونە ئەندامی لە ناوچەی شنگن بولگاریا ساڵانە 860 ملیۆن دۆلار قازانج دەکات

بولگاریا و رۆمانیا لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا بە تەواوەتی بوونە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا. دوای بوون بە ئەندامی لە ناوچەی شنگن، بولگاریا ساڵانە 860 ملیۆن دۆلار قازانج دەکات