رووداو -سلێمانى
چایخانەى وەرزشکاران له شارى سلێمانى ، ماڵى دووەمى زۆربەى وەرزشکاران ئەم چایخانەیەیە، کە مەریوان ڕەشیدى خاوەنى چایخانەکە، رۆژانە چەند کاژێرێکى چایخانەکەى تەنیا بۆ وەرزشکاران تەرخان کردووە، بۆیە وەرزشکاران لە ماوەى چەند مانگى رابردوو بیریان لە دانانى سندووقى هاوکارى بۆ وەرزشکاران کردەوە بە مەبەستى هاوکاریکردنى وەرزشکارە نەخۆش و کەمدەرامەتەکان، خاوەنى ئەم بیرۆکەیە عەلى رەشیدى وەرزشکارى دێرینى شارى سلێمانییە.
لە هەشت مانگى تەمەنى دانانى ئەم سندووقە کۆمەکى بۆ چەندین یاریزان و وەرزشکار کۆکراوەتەوە، هاوکات دەستبارگرى چەندین یاریزانى وەرزشە جۆربەجۆرەکان کراوە.
ئەمە تەنیا چایخانەیە لە سلێمانى کە تەرخان کراوە بۆ وەرزشکاران، هاوکات لە ڕێگەى ئەم چایخانەیەوە پلان بۆ چەندین چالاکى وەرزشە جۆربەجۆرەکان دادەنرێت.




