هاندەرانی پاریس سانجێرمان بۆ رووداو دەدوێن

17-02-2016
هەژار ئەرگۆشی
 پاریس سان جێرمان
پاریس سان جێرمان
نیشانەکردن پاریس سان جێرمان
A+ A-

پاریس سان جێرمان هەنگاوێکی گەورەی بۆ بڕینی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بڕی، دوای بردنەوەی یاری چوون لە یانەی چێڵسی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک.

پاریس لە یاریگەی میرەکان میوانداری بلووزی کرد، لەسەرەتاوە کوڕانی بلان چەند هێرش و لێدانێکی مەترسیداریان بۆ گۆڵی کۆرتوا هەبوو، لێدانە سەرە لە ناکاو ترسهێنەرەکەی کۆستاش وەڵامی یاریزانەکانی هیدینک بوو.

ئیبرا دوو هەلی لەسەریەکی تاقیکردەوە، ئەوەی دووەمیان بە هاوکاری قاچەکانی ئۆبی میکێڵ کرد بە گۆڵدا، ئیبرا پاریسی کرد بە خاوەنی گۆڵی یەکەم، بەڵام تەنیا شەش خولەک بەسەر ئەمە تێپەڕی، ئۆڤەرێک لە ویلیان بۆ سەری کۆستا و دواتر هەڵخەڵەتاندنی مارکینۆس و لە کۆتاییدا میکێلی هۆکار بۆ گۆڵەکەی چێڵسی، قەرەبووی هەڵەکانی لەم یارییەدا کردەوە و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، راستەوخۆش گێمی یەکەم کۆتاییهات.

گێمی دووەم دەستیپێکردەوە، هەل و لێدانەکان زیاتر و زیاتر دەبوون، بۆشاییەکان بەهۆی دابەزینی ئاستی توانای جەستەیی یاریزانان زیاتر درووست بوو، هاتنە ناوەوەی کاڤانی گەورەترین زیادکراوی یارییەکە بوو بۆ پاریسییەکان، شێواوی بەرگری چێڵسی قۆزتەوە وگۆڵی دووەمی تۆمارکرد، چیرۆکی یارییەکە خەریک بوو گۆڕانکاری زۆری بەسەردا بێت، بەڵام ئەو هەلانەی رەخسان هیچیان بۆ گۆڵ وەرنەگێردران، یەکلاییکردنەوەی براوەی ئەم قۆناخەش بیست رۆژی دیکە لە لەندەن دەردەکەوێ

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە