هەردوو رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی و نیویۆرك تایمزی ئەمریكی ریزبەندی 10 پڕفرۆشترین رۆمانەكانی جیهانیان بڵاوكردەوە.
رۆمانی (دۆنكیشۆت)ی نووسەری ئیسپانی میگێل دێ سێرڤانتێس كە ساڵی 1672 بڵاوكراوەتەوە و 500 ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە، پڕفرۆشترینیان بووە. دوای ئەویش رۆمانی (چیرۆكی دوو شارەكە)ی نووسەری فەرەنسی چارڵز دیكنز كە لە ساڵی 1859 بڵاوكراوەتەوە و 200 ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە.
رۆمانی (لۆردی گوستیلەكان)ی نووسەری بەریتانی جی ئاڕئاڕ تۆڵكین. كە ساڵی 1954 بڵاوكراوەتەوە و 150 ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە، سێپەم پرفرۆشترین رۆمان بووە. دوای ئەویش رۆمانی (شازادەی بچووك)ی نووسەری فەرەنسی ئەنتوان دووسانت ئیكزۆبیری دێت كە لە ساڵی 1943 بڵاوكراوەتەوە و 140 ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە.
پێنجەمین رۆمان، رۆمانی (هاری پۆتەر)ی نووسەری بەریتانی جی كەی رۆلینگ كە ساڵی 1997 بڵاوكراوەتەوە و 120 ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە. شەشەم پڕفرۆشترین رۆمانیش (دواتر كەس نەما)ی نووسەری بەریتانی ئاگاسا كریستییە كە لە ساڵی 1939 بڵاوكراوەتەوە و 100 ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە. دوای ئەویش رۆمانی (هۆبیت)ی نووسەری بەریتانی جی ئاڕ ئاڕ تۆڵكین دێت كە لە ساڵی 1937 بڵاوكراوەتەوە و 100 ملیۆن دانەی فرۆشراوە.
رۆمانی (خەونی ژوورە سوورەكە)ی نووسەری چینی كاو تشوشین كە لە ساڵی 1754 بڵاوكراوەتەوە و 100 ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە، لە ریزبەندییەكەدا پلەی هەشتەمی بەركەوتووە. پلەی نۆیەمیش بۆ رۆمانی (ئەلیس لە وڵاتی سەرسووڕمانەكاندا)بووە كە لەلایەن لویس كاڕۆڵ لە ساڵی 1865 بڵاوكراوەتەوە و 100 ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە. رۆمانی (شێر و خانمە سیحربازەكە و گەنجینە)ی نووسەری بەریتانی سی ئێس لویس كە ساڵی 1950 بڵاوكراوەتەوە و 85 ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە. لە دوایین پلەی ریزبەندییەكە دێن.

