- کۆنگرەی پارتی کۆنگرەیەکی جیاواز دەبێت بۆ ئافرەتان و ئافرەت پێگەیەکی بەهێزتری دەبێت لەچاو کۆنگرەی رابردوو. ئەزموونی هێنانە پێشەوەی ژنان لە پۆستە باڵا حکومەییەکاندا جێبەجێکرا، ئەمجارە پارتی لەناو سەرکردایەتی خۆی ئەمە جێبەجێدەکات.
- جەنابی سەرۆک بارزانی بەوردی و دیقەتەوە کاتێکی زۆری ماوەی رابردووی بۆ ئامادەسازییەکانی ئەم کۆنگرەیە تەرخانکردووە و هەموومان لەژێر فەرمانەکانی جەنابیدا گەشبینین کە ئەم کۆنگرەیە جۆری و بە دڵی جەماوەری پارتی دەبێت.
- ئێمە پێویستیمان بە گۆڕانکاری و خۆنوێکردنەوە و ئامادەسازییە بۆ ئەو ئاڵنگارییە تازانەی لەبەردەم میللەتەکەماندان.
- جیاوازی کۆنگرەی پارتی ئەوەیە هەموو لایەک لێی دەڕوانن و چاوەڕێی ئەوەن سیاسەتی پارتی ببینن بۆ مامەڵە لەگەڵ پرسە نیشتمانی و ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.
- بەوردی و راشکاوی قسە لەسەر هەموو پرسێک دەکرێت لە کۆنگرەدا.
- یەکسانی و دادپەروەری مێژوویی بارزان بۆ هەموو سەردەمێک گونجاوە و ئەگەر ئێمە لەسەر ئەم رێچکەیە لابدەین جەماوەری پارتی لێمان قبووڵ ناکات، بۆیە ئەگەر لادانێک هەبووبێت لەو بنەمایانەی کە رێبازی بارزانییان لەسەر دروستبووە، دەبێت لەم کۆنگرەیەدا چارەسەر بکرێت و ئەمە خواستی دڵی سەرۆکە بۆ داهاتووی پارتی.



