رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی راپۆرتی ئەنجوومەنی تەندروستیی کرێکار و سەلامەتیی کاری تورکیا (ISIG)، لە سێ مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا لە باکووری کوردستان و تورکیادا 425 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە؛ پاریش هەزار و 929 کرێکار گیانیان لەدەستدابوو.
لە راپۆرتی ئەنجوومەنی تەندروستیی کرێکار و سەلامەتیی کاردا هاتووە، لە مانگەکانی کانوونی دووەم، شوبات و ئاداری 2024دا 425 کرێکار لە باکووری کوردستان و تورکیا لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە. لە راپۆرتەکەدا ئاماژەدراوە کە 105 کرێکار لەوان لە کەرتی بیناسازی، 58یان لە کەرتی گواستنەوە، 39یان لە کەرتی کشتوکاڵ، 31یان لە کەرتی کانزاکان و 27یان لە کەرتی نیشتەجێبوون کاریان کردووە.
لەو 425 کرێکارەی گیانیان لەدەستداوە، 412یان پیاو و 13یان ژن بوون؛ 9 کرێکار لەوان پەنابەر بوون.
ساڵی 2023 هەزار و 929 کرێکار گیانیان لەدەستدابوو، ئەوەش بەگوێرەی راپۆرتی هەمان ئەنجوومەن.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، لە کانوونی دووەمی 2023دا 115 کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە، لە شوباتدا 261 کرێکار، لە ئاداردا 130 کرێکار، لە نیساندا 123 کرێکار، لە ئایاردا 147 کرێکار،لە حوزەیراندا 160 کرێکار، لە تەمموزدا 184 کرێکار، لە ئابدا 206 کرێکار، لە ئەیلوولدا 153 کرێکار، لە تشرینی یەکەمدا 151 کرێکار، لە تشرینی دووەمدا 145 کرێکار و لە کانوونی یەکەم 154 کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ