قەدەخەی خۆپێشاندان لە ئەنقەرە بۆ پێنج رۆژی دیکە درێژکرایەوە

25-03-2025
دیار سلێمان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پارێزگای ئەنقەرە قەدەخەی هەموو جۆرە خۆپێشاندان، گردبوونەوە و کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی بۆ پێنج رۆژی دیکە درێژکردەوە. 
 
رۆژی سێشەممە، 25ـی ئاداری 2025، پارێزگای ئەنقەرە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە: ''بەمەبەستی پاراستنی دۆخی گشتی و رێگریکردن لە هەر کارێکی تێکدەرانە''، قەدەخەی هەموو جۆرە گردبوونەوە، خۆپێشاندان و سازکردنی کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی تاوەکو 1ـی نیسان درێژکرایەوە. 
 
پارێزگەکە لە رۆژی 21 تاوەکو 25ـی ئەم مانگە، هەموو جۆرە چالاکییەکی قەدەخەکردبوو. لە ئیستەنبووڵ و ئیزمیریش بە هەمان مەبەست، قەدەخەی خۆپێشاندان و گردبوونەوە راگەیێندرابوو.
 
ئەو قەدەخەیە لە کاتێکدایە، رۆژی 19ـی ئەم مانگە ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورەشارەوانی و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی شارەوانییەکە بە تۆمەتی گەندەڵیی دارایی و هاوکاریکردنی پەکەکە دەستگیرکران؛ رۆژی 23ـی مانگیش ئەکرەم ئیمامئۆغلو بە تۆمەتی گەندەڵی خرایە زیندانەوە.
 
ئەم بڕیارەی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ، ناڕەزایەتیی و خۆپێشاندانی بەشێک لە هاووڵاتییانی چەند پارێزگەیەکی تورکیای لێکەوتەوە و چەند جارێکیش گرژی لەنێوان خەڵک و هێزەکانی ئاسایش دروست بووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەبدولرەحمان فورات، پەرلەمانتاری ئاکپارتی لە بازنەی ئەرزەڕۆم و ئاڵای کوردستان.

پەرلەمانتارێکی ئاکپارتی: بێڕێزیکردن بە ئاڵای کوردستان پێشێلکاریی یاسای نێودەوڵەتییە و تاوانە

لە بەردەوامیی کاردانەوەکان بەرامبەر بە بێڕێزیکردن بە ئاڵای کوردستان، پەرلەمانتارێکی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا (ئاکپارتی) سەرکۆنەی ئەو بێ رێزییە دەکات و دەڵێت، تاوانە و پێکەوەژیان دەکاتە ئامانج.