لە ئیستەنبووڵ بوومەلەرزە روویدا

24-04-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە دەریای ماڕماڕا لە کەناراوەکانی شارۆچکەی بیوکچەکمەجە ـی ئیستەنبووڵ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر روویدا.
 
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، کاژێر 07:19 خولەکی رۆژی پێنجشەممە، 24ـی نیسانی 2025 لە دەریای ماڕماڕا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر روویدا.
 
چەقی بوومەلەرزەکە بە دووری 24.56 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی بیوکچەکمەجە هەڵکەوتووە و لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر تۆمار کراوە. 
 
رۆژی چوارشەممە لە ماوەی نێوان کاژێر 12:13 خولەک تاوەکو کاژێر 13:02 خولەک، چوار بوومەلەرزە لە سنووری پارێزگای ئیستەنبووڵ روویاندا، کە بەهێزترینیان گوڕەکەی 6.2 پلە بوو بە پێوەری رێختەر. هەر چوار بوومەلەرزەکەش بە قوڵایی جیاواز لە دەریای ماڕماڕا تۆمار کران.
 
وەزیری ناوخۆ رایگەیاند، دوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی ئیستەنبووڵ کە پلەکەی 6.2 رێختەر بوو، تاوەکو ئێستا 127 پاشلەرزەی دیکە بە گوڕی جیاوازەوە تۆمارکراون. بەهێزترینیان 3.6 پلەی رێختەر بووە. 
 
بە گوتەی پارێزگاری ئیستەنبووڵ، بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەوە، 151 کەس بریندار بوون، کە زۆربەیان بەهۆی خۆهەڵدان بووە لە بەرزاییەوە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە