رووداو دیجیتاڵ
هاوسەرۆکی دەم پارتی سزادراوانی دۆسیەی رووداوەکانی کۆبانێ بە شێخ سەعید و سەید رەزا دەچووێنێت و دەڵێت هاوشێوەی ئەوان خۆیان نەچەماند.
خۆپێشاندانی کوردانی ئیستەنبووڵ دژی سزای زیندانی بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش و هاوڕێکانی ئێوارەی رۆژی شەممە (18-5-2024) لە ئیستەنبووڵ و چەند شاری دیکە بەڕێوەچوو.
جەماوەری دەم پارتی لە ناوچەی ئەسەنیوڕتی ئیستەنبووڵ کە دەیان هەزار کوردی لێ دەژی، کۆبوونەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی رەخنەی تووندی لە ئاکپارتی گرت و باسی لەوە کرد، رۆژی 31-3-2024 لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا ئەو پارتە وانەیەکی پێدرا و بۆ یەکەمجار پێشەنگیی لەدەستدا و لە ریزبەندی پارتەکاندا بووە دووەم. گوتیشی، وا دیارە ئاکپارتی وانەی پێویستی وەرنەگرتووە و بەردەوامە لە سیاسەتەکانی.
لەبارەی دۆسیەی رووداوەکانی کۆبانێ، هاوسەرۆکی دەم پارتی گوتی "کۆبانێ بەرخودانە، کۆبانێ تێکۆشانی هاوبەشی گەنج، ژن و خەڵکە لە دژی وەحشیگەرییەکانی داعش. کۆبانێ شۆڕشە. هەر بۆیە کۆبانێ دادگەیی دەکەن، چونکە لە کۆبانێ داعش شکستی خوارد. چونکە لە کۆبانێ گەنجانی تورک، کورد، عەرەب، عەلەوی، سوننە لە دژی کۆمەڵکوژی و ستەمی داعش، بەرگرییان لە خاکەکەی خۆیان کرد. جا دەکرێ بۆ کەسانێک کۆبانێ دۆسیەیەکی تەڵەئاسا بێت، بەڵام بۆ ئێمە ئازادی و بەرخودانە و هەر واش دەمێنێتەوە."
باکرهان رایگەیاند "هەرچەندە شانازی بەو هاوڕێیانەمان بکەین کە لە دۆسیەی تەڵەی کۆبانێدا دادگایی کران، هێشتا کەمە. ئەوان سەربەرزانە وەستان، سەریان دانەنەواند و نەچەمانەوە. ئەوان وەکو سەید رەزاکان، شێخ سەعیدەکان، دەنیزەکان، ئیبراهیمەکان و مەزڵوومەکان، لەسەر پێی خۆیان وەستان."
هاوسەرۆکی دەم پارتی هەروەها بە بیری ئەسەنیوڕتییەکانی ئیستەنبووڵی هێنایەوە کە ساڵی 2014 هاوشێوەی ئەو قەرەباڵخییە، کۆبوونەوە و بەرگرییان لە کۆبانێ کرد. هەروەها گوتی "ئەسەنیوڕت ناوەندی تێکۆشان، هاوئاهەنگی و یەکێتییە لە ئیستەنبووڵ. هەروەها قەڵای تێکۆشانی هاوبەشە. خەڵکی ئەسەنیورت لەمەودوا هەمان تێکۆشان بۆ ئازادکردنی هاوڕێیانمان لە دۆسیەی کۆبانێ دەکەن."
هاوسەرۆکی دەم پارتی هەروەها رایگەیاند رۆژانی ئازادبوونی سەڵاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ نزیکە و ئەوان ماوەیەکی درێژ لەوێ نامێننەوە.
دۆسیەی رووداوەکانی کۆبانێ چییە؟
رووداوەکانی کۆبانێ لە رۆژانی 6-8ـی تشرینی یەکەمی 2014 روویاندا. دوای ئەوەی داعش لە ساڵی 2014 هێرشی کردە سەر کۆبانێ، هەدەپە و ژمارەیەک لە پارتە کوردییەکانی دیکەی باکووری کوردستان داوایان لە حکومەتی ئەو کاتەی تورکیا کرد رێگە بە ناردنی چەک و هاوکاریی دیکەی سەربازی لە تورکیاوە بۆ شەڕڤانان بدات، بەڵام ئەنقەرە رەتیکردەوە.
لە چەند شارێکی باکووری کوردستان خۆپێشاندان دەستیپێکرد، حکومەتیش بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند. گرژییەکان زیادبوون و لە ئەنجامدا 46 سڤیل و پۆلیس کوژران، 682 کەس لە خۆپێشاندەران و پۆلیس بریندار بوون، 323 کەس دەستگیرکران و هەزار و 113 باڵەخانە سووتێنران.
حکومەتی تورکیا رۆژی 4ـی کانوونی دووەمی 2016 ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی بۆ سەر هەدەپە دەستپێکرد، هاوسەرۆکان و ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارانی ئەو پارتە دەستبەسەرکران و دواتر بەبڕیاری دادگە، خرانە زیندانەوە.
یەکەم دانیشتنی دادگە لەسەر ئەو دۆسیەیە رۆژی 26ـی نیسانی 2021 لە 22ـەمین دادگەی سزا قورسەکانی سینجان لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو.
پێنجشەممەی رابردوو، 83ـەمین دانیشتنی پرۆسەی دادگەییکردنی 108 تۆمەتبار لە دۆسیەی کۆبانی، لەلایەن دادگەی سزا قورسەکانی سینجان لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو. لە دانیشتنەکەدا وەک چاوەڕوان دەکرا، دەستەی دادوەران بڕیاریان لەسەر تۆمەتباران دا.
دەستەی دادوەران، بڕیاری سزاکانیان لە دژی تەواوی تۆمەتبارەکان خوێندەوە کە لە 130 لاپەڕە پوخت کرابووەوە. قورسترین سزا بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتڤانی کورد و هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپەدا سەپێنرا کە 42 ساڵ زیندانیکردنە. هەروەها ئەحمەد تورک، سەرۆکی شارەوانیی مێردین بە 10 ساڵ بەندکردن سزادرا

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ