نوسرەت کاپۆچینۆی زێڕ دەخواتەوە

14-09-2020
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق
نیشانەکردن شێف نوسرەت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

خواردن و خواردنەوە سەیر و سەمەرەکانی نوسرەت بەردەوامن و لە دوایین ڤیدیۆییدا بە خواردنەوەی کاپۆچینۆیەکی بە زێڕ داپۆشراو، هەرای ناوەتەوە.
 
نوسرەت گۆکچە، ئەو شێفە بەناوبانگەی باکووری کوردستان و تورکیایە کە بەهۆی خواردنەکانیەوە ناوبانگێکی جیهانی پەیداکردووە و گەشتیاران لە وڵاتە جیاوازەکانەوە سەردانی دەکەن.
 
لە ڤیدیۆیەکی کورتدا کە لە ئینستاگرامی خۆی بڵاوی کردووەتەوە و زیاتر لە 7 ملیۆن بینەری هەبووە، شێف نوسرەت کاپۆچینۆیەک دەخواتەوەو لەسەر پۆستەکەی نووسیویەتی" کاپۆچینۆ بە زێڕ.. بەمزوانە قاوەخانەیەک دەکەمەوە".
 
نوسرەت گۆکچە لە گوندی بەردکی شارۆچکەی ئۆرتلیانێی سەر بە پارێزگای ئەرزڕۆمی باکووری کوردستان لەدایکبووە. ئێستا بووەتە شێفێکی جیهانیی و بە "خۆشەویستی خوێ" ناسراوە.
 
ئەو بە جووڵەکانی دەستی لەکاتی ئامادەکردنی خواردن و پرژاندنی خوێ بەشێوە تایبەتەکەی خۆی بەسەر خواردنەکاندا ناسراوە. هەمیشە رێگەی جیاواز و سەرنجڕاکێش بۆ پیشاندانی خواردنەکانی دەگرێتەبەر، دوایینیان بڵاوکردنەوەی ئەوم کاپۆچینۆیەیە کە فنجانەکەی بە زێڕ داپۆشراوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان دەڵێت، سەرکەوتنی پرۆسەی چارەسەری دەبێتە هۆی بووژاندنەوەی ئابووریی تورکیا

سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، سەرکەوتنی پڕۆسەی چارەسەری دەبێتەهۆی بووژاندنەوەی ئابووریی وڵاتەکەی. لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیلیش بۆسەر غەززە دەڵێت، "بێدەنگبوون لەئاست کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل، هاوبەشیکردنی تاوانەکانیەتی."