رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری ئیستەنبووڵ رایگەیاند، سبەی بەهۆی بەفربارینەوە لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگەکە پشووە.
داود گوڵ، پارێزگاری ئیستەنبووڵ رۆژی سێشەممە، 11ـی شوباتی 2025، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، سبەی چوارشەممە بەهۆی بەفربارینەوە، لە تەواوی شارۆچکەکانی پارێزگەکە لە قوتابخانەکان پشووە.
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی تورکیا، سبەی چوارشەممە بەرزترین پلەکانی گەرما لە ئیستەنبووڵ 5 پلە و نزمترینیشی سفر دەبێت.
هاوکات، هەر بەگوێرەی کەشناسیی تورکیا، سبەی لە پارێزگەکانی بەدلیس، مووش، چەولیگ، ئەرزەرۆم، ئەرزینگان، دێرسم، ئامەد، خارپێت، رووها، سەمسوور، مەڵەتی و سێوازی باکووری کوردستان بەفر دەبارێت.
شەپۆلێکی بەفربارین ژمارەیەک پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیای گرتووەتەوە. لە هەندێک شوێن زیاتر لە 70 سانتیمەتر بەفر کەوتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ