لە مانگێکدا لە تورکیا زیاتر لە 4000 کۆچبەر دەستگیر کراون

15 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی یەک مانگدا 4040 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا و باکووری کوردستان دەستگیر کراون و سەرجەمیشیان دیپۆرت دەکرێنەوە.
 
عەلی یەرلیکایا، سێشەممە 8ی تشرینی یەکەم لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە لە ماوەی یەک مانگدا لە سەرتاسەری تورکیا کراون، 200 کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتی کردن بە کۆچبەران و 4040 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەر کراون.
 
بە گوتەی یەرلیکایا، ئۆپەراسیۆنەکان بە هاوئاهەنگیی داواکارانی گشتی و سەرۆکایەتیی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی بە کۆچبەران و بازرگانی بە مرۆڤ کە سەر بە فەرماندەیی گشتیی جەندرمەن، کراون.
 
تیمەکان دەستیان گرتووە بەسەر 107 ئۆتۆمبێلدا کە بۆ بەقاچاخبردنی کۆچبەران بەکارهێندراون، هەروەها لەو 200 کەسەی کە بە تۆمەتی قاچاخچێتی بە کۆچبەران دەستبەسەر کراون، 82 کەسیان بە بڕیاری دادگە خراونەتە زیندانەوە و 31 کەسیان بە مەرجی دادوەری ئازاد کراون. لیکۆڵینەوە لەبارەی 87 تۆمەتبارەکەی دیکە بەردەوامە.  
 
چوار هەزار و 40 کۆچبەرە دەستبەسەرکراوەکان رادەستی فەرمانگەی کۆچی پارێزگاکان کراون و دەستبەجێ رێکارەکان بۆ دیپۆرتکردنەوەیان دەستیپێکردووە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئاکسۆی یەکێک لە کۆمپانیا دیارەکانی تورکیایە و زۆربەی لایەنەکان پشت بە ئەنجامەکانی دەبەستن.

راپرسیی ئاکسۆی: جەهەپە 29٪ و ئاکپارتی 26٪ی دەنگەکان بەدەستدەهێنن

بەگوێرەی دوایین راپرسیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئاکسۆی کە ئەمڕۆ دووشەممە 7-10-2024 ئەنجامەکانی بڵاوکردووەتەوە، پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) 29.1٪ی دەنگەکان دەباتەوە و لە پلەی یەکەمە، هەروەها ئاکپارتی 26.7٪ی دەنگەکان دەباتەوە و لە پلەی دووەمە.