رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگەی بەدلیسی باکووری کوردستان، هاووڵاتییەکی سووریایی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە دەستگیرکرا.
پارێزگەی بەدلیسی باکووری کوردستان، رۆژی چوارشەممە، 8ـی کانوونی دووەمی 2025، بڵاویکردەوە، ئۆپەراسیۆنێک لەلایەن فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگەکە و سەرۆکایەتیی دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی ئەو وڵاتە بۆ سەر چەند شوێنێک کرا.
لە راگەیێندراوەکەی پارێزگەدا هاتووە: ''لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کەسێک بە ناوی (س.ک.ئـ)، تەمەن 32 ساڵ، کە بە رەچەڵەک سووریاییە و ئەندامی پەکەکە/کەجەکە/یەپەگە یە، دەستگیرکرا''.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، دەستگیرکراوەکە لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان چالاکی کردووە.
دەستگیرکراوەکە، دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی، رەوانەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی پارێزگەکە کرا. دواتریش لەلایەن دادگەوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.
هێزە ئەمنییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا رۆژانە هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و بە بیانووی ''ئەندامبوون لە پەکەکە''، چالاکڤان، سیاسەتڤان و خەڵکی مەدەنیی کورد دەستگیر دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ